بۆچی پێویستە شەوان کەمتر مۆبایل بەکاربهێندرێت؟
مۆبایل بووە بە یەکێک لە کەرەستە گرنگەکانی تاکەکان کە ڕۆژانە چ بۆ هەواڵپرسین و کار یان بۆ مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بەکاردەهێنرێت، بەڵام زۆر بەکارهێنانی مۆبایل لە شەواندا زیانی تەندروستی هەیە.
لەگەڵ بەرەوپێش چونی کۆمەڵگە پێداویستییەکانی تاک زیادی کردووە و داهێنان لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا کراوە وەک لایەنی تەکنەلۆژیا، کە مۆبایل یەکێکە لە ئامێرە پیشکەوتووەکانی تەکنەلۆژیا و ڕۆژ بە ڕۆژ جۆر و شێوەی نوێ دەکەوێتە بازاڕەوە.
تاکەکانی کۆمەڵگە بۆ مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لە سەرتاسەری جیهان لە ڕێگەی هێڵی ئینتەرنێتەوە یاخود هەواڵپرسینی هاوڕێ و خزمان یان بۆ کارەکەی بەکاریدەهێنێت، بەڵام زۆر بەکارهێنانی مۆبایل لە شەواندا زیانی تەندروستی هەیە، هەروەک ماڵپەڕی (Buzzkito-بازکیتۆ) کۆمەڵێک هۆکاری کەمکردنەوەی مۆبایلی لە شەواندا خستووەتەڕوو، ئەوانیش بریتین لە:
١. توێژینەوە زانستییەکان ئەوەیان سەلماندووە کە تیشکی ڕوناکی مۆبایل دەبێتەهۆی تێکچونی تۆڕی چاو ئەگەری هەیە کەسەکە توانای بینین لەدەستبدات.
٢. کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی کاتەکانی خەوی هەیە و سیستمی خەو تێکدەدات، لە ئەنجامدا لێدانەکانی دڵ تێکدەدات و چالاکی خوێن کەمدەکاتەوە.
٣. ڕەنگە بەهۆی ئەو زانیاریانەی لە مۆبایل شەوان بەدەست دەکەوێت زیانی هەبێت بۆ توشبون بە خەمۆکی و گۆشەگیری.
٤. زیادبونی کێشی جەستە یەکێکیترە لە زیانەکانی زۆر بەکارهێنانی مۆبایل لە شەواندا، ئەویش بەهۆی کەمبونەوەی جوڵەی جەستە و دانیشتن لە یەک جێگادا.
٥. بەهۆی کەم خەوییەوە وا لە جەستە دەکات کە جەستە ماددەی میلانیۆم بەرهەمنەهێنێت کە ئەمەش هۆکارە بۆ کەمبونەوەی چالاکی ڕۆژ و هەستکردن بە ماندوێتی.
٦. ڕەنگە لە هەندێک بارودۆخدا ببێتەهۆی زیادبونی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک و نەخۆشی پرۆستات.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: