٥ خاڵ كه‌وا سه‌رنجی خاوه‌ن كاره‌كان ڕاده‌كێشێت له linked in
وه‌ك هه‌موومان ده‌زانی كه‌وا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی linked in تایبه‌ته به پیشه و كار و پسپۆڕی و زیاتر باسی بازرگانی و كار ده‌كات و زۆربه‌ی بازرگان و خاوه‌ن كاره گه‌وره‌كان به‌كارهێنه‌ری ئه‌م تۆڕه‌ن و له‌وێ دا به‌دوای كه‌سانی خاوه‌ن شاره‌زایی دا ده‌گه‌ڕێن و هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێنن به‌پێی پرۆفایله‌كه‌یان. لێره‌دا گرینگ ترین ٥ لایه‌ن ده‌خه‌ینه ڕوو ه‌كه‌وا سه‌رنجی ئه‌وانه ڕاده‌كێشێت كه به‌دوای كه‌سانێك دا ده‌گه‌ڕێن كاریان بۆ بكه‌ن.
١-وێنه‌ی پڕۆفایله‌كه‌ت:
ناكرێت هه‌مان وێنه‌ی ئینستاگرام یاخود فه‌یسبووك به‌كاربهێنیت بۆ لینكد ئین كه‌وا تۆڕێكی پیشه‌ییه، با وێنه‌كه‌ت نوێ و جددی بێت نه‌وه‌ك له حاله‌ته‌كانی خۆشی و پێكه‌نینی زۆر یاخود وێنه‌ی پشوو و سه‌فه‌رت بێت، وا باشه وێنه‌كه‌شت نوێ بێت بۆ ئه‌وه‌ی شێواز و سیمای ئێستا و ته‌مه‌نت یه‌ك بگرنه‌وه و شاره‌زایی به سیماته‌وه دیار بێت، نه‌وه‌ك تۆ ته‌مه‌نت ٣٠ ساڵ بێت و وێنه‌كه‌ت هی كاتی ده‌رچوونت بێت له زانكۆ و وه‌ك كه‌سێكی كه‌م شاره‌زایی ده‌ر بكه‌ویت.
٢-ناو و پۆستی پیشه‌كه‌ت:
ووریابه، بزانه له‌چیدا شاره‌زایت و ئێستا چ كارێك ده‌كه‌یت، ناكرێت بنوسیت
سه‌ركرده‌ی خاوه‌ن دید
یاخود شاره‌زا له بازرگانی
چونكه ئه‌م ناوانه هیچ واتایه‌كی دیاری كرا‌و ناده‌ن و زیاتر له حه‌ز و خولیا ده‌چن،با ئه‌و ناونیشانی كاره‌ت یاخود پۆسته‌كه‌ت دیار و ڕوون و به‌كارهێنراو بێت تاوه‌كو به ئاسانی بدۆزرێته‌وه له‌كاتێكدا خاوه‌ن كاره‌كان بۆ پۆستێكی دیاری كرا‌و ده‌گه‌ڕێن.٣-درێژه‌ی زانیاریه‌كانت:
دوای هه‌ڵبژاردنی باشترین وێنه‌ت، له‌گه‌ڵ دیاری كه‌دنی گونجاوترین ناونیشانی كار بۆخۆت، گرینگی زۆر بده به وورده‌كاری ئه‌و كاره‌ی كه‌وا شاره‌زای تێیدا و باسی ئه‌و كارانه‌شت بكه كه‌وا له ڕابردوودا كردوتن و ئه‌و كاره‌شی كه‌وا ئێستا تێیدایت،زۆربه‌ر خه‌ڵكه ئه‌م به‌شه‌ی زانیاری پڕ ناكه‌نه‌وه و ته‌نها به ناوهێنانی پۆستی كاره‌كه‌یان واز ده‌هێنن، له‌كاتێكدا ئه‌مه بۆ خاوه‌ن كاره‌كان زۆر پێویسته تاوه‌كو بزانن به‌هره‌ت چیه و بیر و بۆچوونت بخوێننه‌وه و شاره‌زای خولیاكانت بن.
٤-پشتگیری خه‌ڵكان و گروپه‌كان:
هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كردووتانه باس بكه‌ن و بنووسن تاوه‌كو خه‌ڵكانی تریش پاڵپشت یاخود پشتگیری كاره‌كانت بكه‌ن كه‌وا ئه‌نجامت داوه، كه ئه‌مه‌ش هۆكاری متمانه‌ی زیاتر بۆ خاوه‌ن كاره‌كان و دروستی به‌هره و كاره‌كانت ده‌سه‌لمێنن، له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌ر به‌كامه شوێنیت بینووسه تاوه‌كو وه‌ك به‌ڵگه بۆ به‌هره‌كانت به‌كاری بهێنیت.
٥-كۆتای و له‌هه‌مووان گرینگتر:
له پڕۆفایله‌كه‌تان ئاماژه بكه‌ن به
كرانه‌وه‌تان بۆ هه‌ر هه‌ل و كارێك
كه ئه‌مه‌ش وا پیشان ده‌دات، سه‌ره‌ڕای ئه‌و كاره‌ی ئێستات ده‌توانی كاری تریش بكه‌یت و بۆ هه‌ر سه‌ركه‌شی یاخود كارێی قورس ئاماده‌یت.
٥ خاڵ كه‌وا سه‌رنجی خاوه‌ن كاره‌كان ڕاده‌كێشێت له linked in
Reviewed by Unknown
on
12:32:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: