Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دیمانەیەکی کورت لەگەڵ سەرۆکی بەشی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری کە سەرجەم زانیارییەکان باس دەکات





   
Rando A Sdiq
September 9 at 1:50pm
 
دیمانەیەکی کورت لەگەڵ سەرۆکی بەشی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری کە سەرجەم زانیارییەکان باس دەکات
* شێوازی وەرگرتنی خوێندکار.
* خوێندنی ئێواران.
* شێوازی تاقیکردنەوەکان.
* دەستکەوتنی هەلی کار لە کەرتی تایبەت و گشتیدا.
* گرنگی بەشی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری.
* ئامانجی بەشی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری.

په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان، په‌یوه‌ندیی بنیات ده‌نێت، ناوبانگیی به‌هێز و زیاد ده‌كات و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ كۆمیونیكه‌یشنێكی باش و گونجاو بۆ ژیانمان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. باشترین هه‌ڵمه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان ده‌توانێت یارمه‌تیی خه‌ڵك بدات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاگادار و هۆشیار بن له‌باره‌ی لایه‌نه‌كانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیشیان. په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌موو جۆره‌ رێكخراوه‌كان، سێكته‌ره‌كانی بازرگانی، سیاسی و خێرخوازی و حكومییه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت. په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بازاڕگه‌ری و ریكلامكردن، هه‌روه‌ها شاره‌زایی ته‌واو ده‌به‌خشێت بۆ بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌ میدیاییه‌كان و سۆشیال میدیا و به‌ڕێوه‌بردنی بۆنه‌كان و كۆمیونیكه‌یشنی سیاسی.

خوێندنی بازاڕگه‌ریش له‌ رۆژگاری ئێستادا، له‌زۆربه‌ی وڵاتان بایه‌خ و گرنگییه‌كه‌ی زیاتر بووه‌. به‌هۆی پێشكه‌وتنی خێرای ته‌كنه‌لۆژیای كۆمیونیكه‌یشنیشه‌وه‌، په‌یوه‌ندییكردن و كارلێك و كاردانه‌وه‌كان له‌جیهاندا زیادیكردووه‌.

له ‌جیهانێكی به‌یه‌كبه‌ستراو له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌، زه‌مینه‌ و بنه‌مای كۆمپانیا و بزنس پێویستیی زۆری به‌ شاره‌زایی و زانین و لێهاتوویی هه‌یه‌ له‌بواری ماركێتینگدا. له‌بواری بزنسدا، بازاڕگه‌ری وه‌ك ره‌گه‌زو ستراتیژێكی بنه‌ڕه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت به‌جۆرێك كه ‌هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌دات دواڕۆژی بزنس به‌رجه‌سته‌ بكا له‌ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گومان و دوودڵی، دۆزینه‌وه‌و به‌گه‌ڕخستنی باشترین هه‌ل بۆ قازانجه‌كان له‌داهاتوودا.

وه‌رگرتنی راسته‌وخۆ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن و گرنگی به‌شه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ خوێندكاران، هه‌ر كۆلێژ و به‌شێك له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كان و بازاڕگه‌ریش یه‌كێكه‌ له ‌به‌شه‌كانی كۆلێژی تەکنیکی كارگێڕی كه‌ خوێندكار ده‌توانێت دواڕۆژێكی باشی تێدا به‌ده‌ستبهێنێت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دکتۆر کاروان عەلی سه‌رۆكی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری له‌باره‌ی وه‌رگرتنی خۆێندكاران بۆ ئه‌مساڵی خوێندن و گرنگی به‌شه‌كه‌ وتی: خوێندكار بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ربگیرێت، به‌ دوو فلته‌ردا تێپه‌ڕده‌بێت، فلته‌رێكیان چاوپێكه‌وتنه‌، كه‌ نمره‌ی له‌سه‌ر نییه‌ و هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌شه‌كه‌ دڵنیابێت له‌وه‌ی خوێندكاره‌كه‌ كێشه‌ی خوێندنی نابێت و بۆ زانینی هه‌ندێک زانیاریی گشتییه‌، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌كه‌، 30 نمره‌ی له‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ چه‌ند پرسیارێكی گشتی له‌خۆده‌گرێت و ئاسانكاریی ته‌واوی تێدا ده‌كرێت كه‌ له‌ئاستی خوێندن و توانای خوێندكاره‌كاندا بێت. پرسیاره‌كان بابه‌تی گشتی ده‌بن و له‌سه‌ر شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت. ئه‌گه‌رچی 30 نمره‌ی له‌سه‌ره‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندكار له‌ 15 كه‌متریش بهێنێت، به‌ كه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌م نادرێت، واتا هه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ كێبڕكێی وه‌رگرتن و ده‌رچوون تێیدا نابێته‌ مه‌رجێكی وه‌رگرتن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه‌ چانسی وه‌رگرتن زیاتر بكات.

دکتۆر کاروان ئاماژەی بەوەشکرد: لەبەرئەوەی خوێندن لە بەشەکەمان بە زمانی ئینگلیزییە مه‌رج نییه‌ خوێندكار ئینگلیزییه‌كی ته‌واو بزانێت، به‌ڵام واباشتره‌ شاره‌زاییه‌كی هه‌بێت و به‌شێك له‌وه‌ی له‌ قۆناغه‌كانی ناوه‌ندیی كه‌ خوێندوویه‌تی، بزانێت. له‌ به‌شه‌كه‌دا وانه‌كان به‌زمانی ئینگلیزین و خوێندكار فێری ئینگلیزی ده‌كرێت و وانه‌ی تایبه‌تیان ده‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، سەبارەت بە خوێندنی ئێوارانیش وتی: ئه‌مساڵ خوێندنی ئێواران هه‌یه ‌و هه‌مان ئامانجی خوێندنی به‌یانیانی هه‌یه‌.

ئاماژەشیان بەوە کرد کە خوێندنی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری، تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌نێوان دوو بابه‌تی زۆر گرنگ، ئه‌وانیش په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان كه‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ خوێندكار فێر ده‌كرێت چۆن یاسا و بنه‌ماكانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست و زانستیانه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رو له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا به‌كاربهێنێت بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌سایه‌تیی خۆی و بازاڕو بواری بزنس چ بۆ كه‌رتی تایبه‌ت یان كه‌رتی گشتی بێت. هه‌روه‌ها شاره‌زایی ته‌واویشیان پێده‌به‌خشێت كه‌ چۆن له‌ بواری كارگێڕی و دارایی و بازاڕدا كاربكه‌ن و زوو بگه‌ن به‌ ئامانجه‌كانیان و سه‌ركه‌وتوو بن. ئه‌و تواناو لێهاتووییه‌شیان پێده‌دا كه‌ بتوانن ببن به‌ شاره‌زاو راوێژكار بۆ دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زاروه‌كانی ئابووری و میدیاییه‌كان و پێگه‌یاندنی توێژی نوێی كادیری به‌توانا له‌ بواره‌كه‌ی خۆیاندا.

ئامانجه‌كانی به‌ش:
به‌شی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ریی له‌لایه‌ن ستافێكی ئه‌كادیمیی به‌تواناو شاره‌زا كه‌ له‌زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیاو جیهان بڕوانامه‌ باڵاكانیان به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت و وانه‌كانی ده‌وترێنه‌وه‌. ئه‌م به‌شه‌ چه‌ندین ئامانجی هه‌یه‌ بۆ خوێندكاره‌ خۆشه‌ویسته‌كانی گرنگترینیان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

1- هه‌موو زانین و زانیارییه‌كی پێویست ده‌به‌خشێت به‌خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رۆڵێكی كارا ببینن له‌شوێنه‌كانی كارو بزنسدا.
2- چانسێكی گه‌وره‌ ده‌دات به‌ خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ی تواناو لێهاتوویی زمانی ئینگلیزییان په‌ره‌پێبده‌ن چونكه‌ خوێندن له‌م به‌شه‌ به‌ زمانی ئینگلیزییه‌و فێركردنی ئه‌و زمانه‌ش به‌شێكه‌ له‌ پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له‌و به‌شه‌.
3- پێگه‌یاندنی خوێندكاران و ئاشناكردنیان به‌نوێترین زانیاری و زانستی سه‌رده‌م له‌بواری په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ریدا، چونكه‌ ستافی مامۆستایانی به‌شه‌كه‌ و وانه‌بێژه‌كانی، هه‌ڵگری به‌رزترین بڕوانامه‌ن له‌وڵاتانی به‌ریتانیا و مالیزیا و..هتد.
4- له‌ماوه‌ی چوار ساڵی خوێندندا، خوێندكار فێرده‌كرێت چۆن كۆنفرانس ببه‌ستێ، چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام بدا و په‌ره‌ به‌تواناكانی بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ و هه‌روه‌ها هونه‌ری پێشكه‌شكردنیش بدا.
5- خوێندكار فێرده‌كرێت داهێنه‌رانه‌ بیر له‌كێشه‌ و دیارده‌ و پێشهاته‌كانیش بكاته‌وه ‌و له‌ڕێگه‌ی تیۆری و پراكتیكی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
6- به‌درێژایی ماوه‌ی چوار ساڵی خوێندن، خوێندكار فێری ئه‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ چۆن په‌ره‌ بده‌ن به‌ لینك و په‌یوه‌ندیی نێوان وانه‌ تیۆرییه‌كان و ژیانی راسته‌قینه‌ی كار.
7- له‌ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یدا، خوێندكار شاره‌زایی ته‌واوی پێده‌درێت بۆ دیزاین و ریكلامكردن و چه‌ندین بواری دیكه‌.

خوێندن له‌م به‌شه‌ گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌ كه‌ جیای ده‌كاته‌وه‌ له‌هه‌ر به‌شێكی تر. دیارترین گرنگیه‌كانیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- چانسێكی گه‌وره‌ ده‌دات به‌ خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ی تواناو لێهاتوویی زمانی ئینگلیزییان په‌ره‌پێبده‌ن چونكه‌ خوێندن له‌م به‌شه‌ به‌ زمانی ئینگلیزییه‌و فێركردنی ئه‌و زمانه‌ش به‌شێكه‌ له‌ پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له‌و به‌شه‌.
2- وانه‌ وتنه‌وه‌و ئاخاوتن و قسه‌كردنیش له‌ پۆلدا به‌ ئینگلیزییه‌.
3- مامۆستاكانی به‌شه‌كه‌و وانه‌بێژه‌كان بڕوانامه‌ی باڵای (دكتۆراو ماسته‌ر)یان هه‌یه‌و زۆربه‌یان له‌ زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان له‌ بەریتانیا خوێندوویانه‌.
4- هه‌موو زانین و زانیارییه‌كی پێویست ده‌به‌خشێت به‌ خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رۆڵێكی كارا ببینن له‌شوێنه‌كانی كارو بزنسدا له‌داهاتوو.
5- پێگه‌یاندنی خوێندكاران و ئاشناكردنیان به ‌نوێترین زانیاری و زانستی سه‌رده‌م له‌بواری په‌یوه‌ندییه‌ گشتیته‌كان و بازاڕگه‌ریدا.
6- له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی خوێندندا، خوێندكار فێرده‌كرێت چۆن كۆنفرانس ببه‌ستێ، چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام بداو په‌ره‌ به‌تواناكانی بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌و هه‌روه‌ها هونه‌ری پێشكه‌شكردنیش بدا.
7- خوێندكار فێرده‌كرێت داهێنه‌رانه‌ بیر له‌كێشه‌و دیارده ‌و پێشهاته‌كانیش بكاته‌وه ‌و له‌ڕێگه‌ی تیۆری و پراكتیكی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
8- به‌درێژایی ماوه‌ی چوار ساڵی خوێندن، خوێندكار فێری ئه‌وه‌ ده‌كرێ كه‌چۆن په‌ره‌ بده‌ن به‌ لینك و په‌یوه‌ندیی نێوان وانه‌ تیۆرییه‌كان و ژیانی راسته‌قینه‌ی كار.
9- له‌ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یدا، خوێندكار شاره‌زایی ته‌واوی پێده‌درێت بۆ دیزاین و ریكلامكردن و چه‌ندین بواری دیكه‌.





دیمانەیەکی کورت لەگەڵ سەرۆکی بەشی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری کە سەرجەم زانیارییەکان باس دەکات Reviewed by Unknown on 7:30:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: