به‌شی مایکڕۆبایۆلۆجی چیە ؟
مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی لێکۆڵینه‌وه له‌و ڕێگایانه ده‌کات که‌لێیه‌وه میکڕۆبه‌کان، له‌وانه به‌کتریا و که‌ڕوو و مشه‌خۆر و ڤایرۆسه‌کان کار ده‌که‌نه سه‌ر ته‌ندروستیمان، وه ئه‌مه‌ش خاڵێ سه‌ره‌کیه كه له پڕۆگرامی خوێندنی به‌كالۆریۆس له زانسته‌كاندا جه‌ختی لێده‌کرێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، زانستییه‌كی به‌رفراوانتر له مایکڕۆبایۆلۆجی و زانستهکانی ژیان گرنگه بۆ تێگه‌یشتنێکی ته‌واو له مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی.
ئه‌م به‌شه هه‌ڵده‌ستێت به ڕاهێنانی پیشه‌وه‌رانی چاودێری ته‌ندروستی له بواره‌کانی زانستی نه‌خۆشی مایکڕۆبایۆلۆجی، وزانستی پزیشکی و ته‌کنۆلۆژیای پزیشکی. ده‌رچوانی ئه‌م به‌شه پسپۆری په‌یداده‌كه‌ن له بواری زانستی نه‌خۆشی، زانستی پزیشکی، ته‌کنۆلۆژیای پزیشکی ته‌کنیککاری تاقیگه. وه هه‌روه‌ها ئه‌م به‌شه خزمه‌تگوزاری و پێداویستی تاقیگه دابین ده‌كات.
ئه‌رکی ئێمه بریتی ده‌بێت له بره‌ودان به ڕێگا و شێوازی نوێ بۆ ڕێگری‌کردن و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه ته‌شه‌نه سه‌ندووه‌کان ( نه‌خۆشیه په‌تاییه‌کان) و ناڕێکیهكانی به‌رگریكردن له نه‌خۆشی. پڕۆگرامه‌کانی ئه‌م به‌شه به‌شێكن له‌و ده‌ستپێشخه‌ریه نوێیه‌ی كه سکوڵهكهمان سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیه ته‌شه‌نه سه‌ندووه‌کان كردوویه‌تی.
پڕۆگرامی فێركردنی به‌شی مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی یه‌کێکه له هه‌مه‌جۆرترین و چالاکترین پڕۆگرام له سکوڵی زانست و ته‌ندروستی زانکۆی کۆیه‌دا. ئه‌م به‌شه خزمه‌تی په‌یامی فیركردن له زانکۆ ده‌كات له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌کردن و فێرکردنی خوێندکارانی ته‌ندروستی له زانستی به‌رگری له‌ش بۆ نه‌خۆشی و زانستی به‌کتریاناسی، زانستی ڤایرۆسناسی و ئه‌و کارلێکانه‌ی ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی. ئه‌م به‌شه هانی بیرکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و شاره‌زایی په‌یداكردن له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌كان ده‌دات و هه‌ل بۆ خوێندکاران ده‌ڕه‌خسێنێت تاوه‌کو له تاقیگه‌کاندا لێهاتوانه خۆیان پێبگه‌یه‌نن و ببن به فێرخوازی هه‌میشه‌یی.
به‌شی مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه هه‌یه که توێژینه‌وه له بواری مایکڕۆبایۆلۆجی ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی ڤایرۆسی (ئۆگه‌ندا). توێژینه‌وه له‌به‌شه‌که‌ی ئێمه‌دا یه‌کخراوه، له توێژینه‌وه‌ی بنچینه‌ییه‌وه بۆ توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی. ئێمه باوه‌ڕمان به‌و یه‌کخستنه هه‌یه چونکه توێژینه‌وه‌ی بنچینه‌یی زه‌مینه ساز ده‌کات بۆ توێژینه‌وه‌ی کرداری و مه‌یدانی. خوێندکارانی زانکۆ به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له‌قۆناغه جیاوازه‌كانی زانکۆ‌دا به‌شێوه‌یه‌کی کارا به‌شدارن له پڕۆگرامه‌کانی توێژینه‌وه. له دوای ده‌رچونیاندا، خوێندکاران شوێن پیشه‌ی خۆیان ده‌که‌ون له بواره‌کانی توێژینه‌وه یاخود چاودێری ته‌ندروستی یاخود له جیهانی ئه‌کادیمیدا. به‌شی میدیکاڵ مایکڕۆبایۆلۆجی پڕۆژه‌ی تویژینه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه كه زانكۆ پاڵپشتی ده‌كات.
مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی چیه؟
مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی لێکۆڵینه‌وه له‌و ڕێگایانه ده‌کات که‌لێیه‌وه میکڕۆبه‌کان، له‌وانه به‌کتریا و که‌ڕوو و مشه‌خۆر و ڤایرۆسه‌کان کار ده‌که‌نه سه‌ر ته‌ندروستیمان، وه ئه‌مه‌ش خاڵێ سه‌ره‌کیه كه له پڕۆگرامی خوێندنی به‌كالۆریۆس له زانسته‌كاندا جه‌ختی لێده‌کرێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، زانستییه‌كی به‌رفراوانتر له مایکڕۆبایۆلۆجی و زانستهکانی ژیان گرنگه بۆ تێگه‌یشتنێکی ته‌واو له مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی.
بۆچی مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی ده‌خوینرێت؟
مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی ته‌نها بۆ ئه‌وه ناخوێنرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی شاره‌زایی وردهزیندهوهرزان هه‌میشه داوای له‌سه‌ره، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌شه چونكه هیچ بوارێکی پزیشکی نیه که میکڕۆب کاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌بێت هه‌ر له تازه‌ترین په‌تاکانی ئه‌نفلۆنزاوه بۆ مه‌ترسی به‌رده‌وامی ئایدز، ئه‌گه‌ر تۆ خوێندنی مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی هه‌ڵبژێریت ئه‌وا کۆرسێک ده‌خوێنیت که گرنگی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ له ئاستی جیهاندا وزۆر گرنگه بۆ پێشکه‌وتنه پزیشکیه‌کان که ژیانی جه‌ندان که‌س ڕزگار ده‌کات له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
ئه‌رکی به‌ش :
ئه‌رکی ئێمه بریتیه له‌هاندان و دابین کردنی پێداویستی و ئاماده‌کردنی خوێندکاران تا بتوانن به کاره‌کانیان جیهان بگۆرن. ئه‌مه‌ش له ڕێگای به‌ڕێوه‌بردنێکی پێشه‌نگ و باوه‌ڕ پێکراو و شه‌فافه‌وه به‌دی ده‌هێنرێت هه‌رله جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکه‌کانه‌وه تاوه‌كو به‌ده‌ستهێنانی کلتورێکی نایاب.
ئه‌رکی ئێمه بریتی ده‌بێت له بره‌ودان به ڕێگا و شێوازی نوێ بۆ ڕێگری‌کردن و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه ته‌شه‌نه سه‌ندووه‌کان ( نه‌خۆشیه په‌تاییه‌کان) و ناڕێکیهكانی به‌رگریكردن له نه‌خۆشی.
تێڕوانینه‌کانی به‌ش :
تێڕوانینه‌کان چین بۆ به‌شه‌که؟ هه‌ر سه‌رۆک به‌شێک پێویسته له نزیکه‌وه هه‌ماهه‌نگی بکات له‌گه‌ڵ ڕاگرایه‌تی فهکهڵتیهکهی و دڵنیابێت له‌وه‌ی که تێڕوانینی ماقوڵ و کرداری و گونجاو و شیاو بۆ هاتنه‌دی ده‌خاته به‌رده‌ست كه له گه‌ڵ تێڕوانینی زانکۆ تێك بكه‌نه‌وه. ئه‌مه کارێکی گرنگه چونکه خوێندکاران و دایک و باوکی خویندکاران و که‌سانی به‌رپرس لێیان ده‌توانن چاو له تێڕوانینه‌کانی به‌ش بکه‌ن و بزانن که ئه‌م پڕۆگرامه به‌ره‌و کوێ هه‌نگاو ده‌نێت. خوێندن، هه‌روه‌ها تویژینه‌وه به‌هاو گرنگی خۆیان هه‌یه. خۆشگوزه‌رانی و داهاتوی ڕۆشن و سه‌رکه‌وتووی خوێندکاران له گه‌ڵ پڕۆگرامی به‌شدا به‌یه‌كه‌وه گونجاون.
ده‌رئه‌نجامه‌کانی فێربوونی پڕۆگرام :
ده‌رئه‌نجامه‌کانی فێربوون باس له‌وكارو چالاكیانه ده‌که‌ن كه خوێندکار به‌هۆی فێربوونه‌وه ده‌توانێت ئه‌نجامیان بدات. ده‌رئه‌نجامی ده‌ربڕدراو به شێوه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا یارمه‌تی خویندکاران ده‌دات كه تێبگه‌ن چی له‌وان چاوه‌ڕێ ده‌كرێت و یارمه‌تی ده‌سته‌ی وانه وتنه‌وه‌ش ده‌دات که به‌وردی جه‌خت له‌و لایه‌نانه بکه‌نه‌وه که ده‌یانه‌وێت خویندکاران فێری ببن یاخود به‌ده‌ستی بهێنن. ده‌رئه‌نجامه‌کانی فێربوون بریتین له ده‌سكه‌وته پێوراوهكانی خوێندکاران و که‌مترین ڕێژه‌ی ستانده‌ری په‌سه‌ندکراو بۆ ده‌رچوونی خویندکارله كۆرسێك دیاری ده‌كه‌ن. هه‌ندێک جار جۆرتێكهڵبوونێك به‌دی ده‌کرێت له‌نێوان مه‌به‌ست وئامانج و ده‌رئه‌نجامه‌کانی خویندن. مه‌به‌سته‌كان فراوانترودوورترن به‌ڵام ئه‌نجامه‌کانی خوێندن دیاریكراو ترن و بریتین له نیازی مامۆستای وانه‌بێژ (واتا ئامانج و ویسته‌كانی مامۆستاكه خۆی)
لێره دا هه‌ر به‌شێک به سه‌ردانكه‌رانیان ڕاده‌گه‌یه‌نن که ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌م پڕۆگرامه هه‌ڵده‌بژێرێت ده‌بێت به‌چی. باشترین ڕیگا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره گه‌ڕانه له ئینته‌رنێت یاخود گڕان به‌دوای ده‌رئه‌نجامی فێربوونی هاوشیوه‌ی به‌ش.، وه‌کو ده‌رئه‌نجامی فێربوونی ئه‌ندازیاری "سۆفت وێر". سه‌یری نمونه‌که بکه و هه‌ندێ گۆڕانكاری ماقوڵی تیادابكهبۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێویستی به‌شه‌كه‌ت بگونجێ.
شێوازه‌کانی خوێندن :
شێوازه‌کانی خوێندن له کۆرس مۆدیولێکهوه بۆ یهکیکیتردهگؤڕێت، به‌لام به‌شیوه‌یه‌کی گشتی پێک دێت له وانه، نوسینی ڕاپۆرت، کۆبوونه‌وه و خولی کرداری وه هه‌روه‌ها ڕاهێنانی به‌زۆر له بواری پیشهكهییدا.
زمان :
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زمانی خوێندن له‌م به‌شه‌دا له کۆرس مۆدیوله‌کان زمانی ئینگلیزیه.
ماوه‌ی خوێندن :
ساڵی خویندنی ئه‌کادیمی له به‌شی مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی چوار ساڵ ده‌خایه‌نێت. به‌شیوه‌یه‌کی ئاسایی ساڵی خویندن له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلوله‌وه ده‌ست پێده‌کات تاوه‌کو ناوه‌راستی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو درێژه‌ی ده‌بێت.
هه‌لی کارکردن له داهاتوودا :
ده‌رچوانمان ده‌بێت توانای کارکردنیان له که‌رته جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگادا هه‌بێت، هه‌روه‌ك كه‌رتی په‌روه‌رده یان خوێندنی باڵا به‌ڵام مه‌رج نیه كه ده‌رچووان ته‌نها له‌م بوارانه كاربكه‌ن به‌ڵكو زۆر بواری ترهه‌ن له‌وانه نه‌خۆشخانه (به‌هه‌ردوو به‌شی تاقیگه‌ی دیاریکردنی نه‌خۆشی و توێژینه‌وه) هه‌روه‌ها یه‌که‌کانی کوتان هه‌روه‌ها خوێندکارانی ده‌رچوو له‌م به‌شه زۆر شیاون بۆ کارکردن له سه‌نته‌ره‌کانی کوالیتی کۆنتڕۆڵ (بۆ لێکۆڵینه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی ماده‌کانی وه‌ک ئاو، خۆراک، مادده پاككه‌ره‌وه‌كان و جگه‌ره}، هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌بواره‌کانی پیشه‌سازی نه‌وت و سهنتهرهحكومی یاخود تایبه‌تیه‌كانی توێژینه‌وه و کۆمپانیاکانی ده‌رمانسازی، کۆنتڕۆڵ کردن و ڕێگری کردن له نه‌خۆشیه ته‌شه‌نه سه‌ندوو و بڵاوبوهکاندا کاربکه‌ن.
شوێنی کارکردنی گونجاو :
پیویسته به‌ش دوو کۆمپانیای پیشه‌سازی و دامه‌زراوه وه‌ک نمونه دیاری بکات تاوه‌کو خوێندکاران بتوانن په‌یوه‌ندیان پێوه بکه‌ن و ڕێگه‌ی خۆیان له دۆزینه‌وه‌ی کار بدۆزنه‌وه دوای ده‌رچونیان له زانکۆ
نمونه‌ی پیشه‌سازی یه‌که‌م
نمونه‌ی پیشه‌سازی دووه‌م
به‌شی مایکڕۆبایۆلۆجی چیە ؟
Reviewed by Unknown
on
9:27:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: