بارزانی: کە بوینە دەوڵەتی سەربەخۆ ئیتر منیش وازلەکورسی دەهێنم
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەڵامیان بۆ ئەوانەی داوای دواخستنی گشتپرسی لێدەکەن ئەوەیە کە بە دیلی دیکە بدەنە گەلی کوردستان. دەشڵێت “هەر کاتێک سەربەخۆیی بەدەستهات ئەرکەکەم تەواو دەبێت”. ڕوداو لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییەی سعودی، کە لە کاژێر 7ی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بەکاتی سعودیە پەخش دەکرێت، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان “لەسەر پێکهێنانی دەوڵەتێکی مەدەنی، دیموکراسی، فیدراڵی رێککەوتین، بەڵام ئێستا لە دەوڵەتێکی ئاینیی تائیفیدا دەژین”. بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە “هەوڵێکی زۆرمان دا تاوەکو نەگەینە بڕیاری گشتپرسی، ئەوانەشی داوای دواخستنی گشتپرسیمان لێدەکەن وەڵامەکەی ئەوەیە، کە بە دیلمان بدەنێ”. هەر لەو هەڤپەیڤینەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە “ئامانجم بەدەستهێنانی سەربەخۆییە بۆ گەلەکەم، کاتێک ئەو ئامانجە بەدەستهات، ئەرکەکەم تەواو دەبێت”. باشووری کوردستان بڕیاریداوە رۆژی 25ی ئەیلوول گشتپرسی ئەنجامبدات. مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ راگەیاند، گشتپرسی لە وادەی دیارییکراوی خۆی ئەنجامدەدرێت و بەهیچ شێوەیەکیش دواناخرێت
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
بارزانی: کە بوینە دەوڵەتی سەربەخۆ ئیتر منیش وازلەکورسی دەهێنم
Reviewed by Unknown
on
8:44:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: