Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

قوتابیە یەكەمەكانی پەروەردەی مەخموور لەزانكۆی كامبریج وەردەگیرێن

رۆژی دووشەممە بەرواری ١٤-٨-٢٠١٧ لەدیوانی پەروەردە، مامۆستا (عەباس محەمەد) بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور پێشوازی كرد لە نوێنەرانی رێكخراوی ORYX.

جێگەی باسە ئەم رێكخراوە بەنیازە پەرە بە تواناو لێهاتووی قوتابییە یەكەمەكانی مەخموور بدات و بۆ ئەم مەبەستە بڕیاریانداوە یەكەم و دووەم و سێیەمی قۆناغی ٩ی بنەرەتی لەزانكۆی كامبریج وەربگیرێن و بۆ ماوەی سێ ساڵ تەواوی خەرجی ئەم سێ قوتابییە لە ئەستۆی ئەم رێكخراوە بێت.

لەوبارەیەوە زەردەشت شەوقی عەباس، رێكخەری پەیوەندییە كۆمەڵایەتی و حكومییەكان لە رێكخراوی ORYX سوپاسی پەروەردەی مەخمووری كرد بۆ هەوڵ و ماندووبوونەكانیان لە سەرخەستن و بەردەوامی پرۆسەی پەروەردەو فێركردن لەدەڤەری مەخموور، كەوا بڕیارە هەفتەی داهاتوو جارێكی دیكە ئەم رێكخراوە سەردانی مەخموور بكەنەوە بەمەبەستی هەماهەنگی و هاوكاری قوتابییە یەكەمەكانی مەخموور. لەلایەن خۆیەوە بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور سوپاسی ئەم رێكخراوەی كرد كە هاوكاری كەرتی پەروەردە دەكات و ئومێدی خواست كەوا ژمارەیەكی زیاتر لە قوتابییە یەكەمەكان لەو خزمەتگوزارییە سوودمەند بن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

قوتابیە یەكەمەكانی پەروەردەی مەخموور لەزانكۆی كامبریج وەردەگیرێن Reviewed by Unknown on 9:04:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: