Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مەلابەختیار ریفراندۆم بەم مەرجە دوادەخەین

مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌ “ئاماده‌ین ریفراندۆم بۆ كاتێكی دیكه‌ دوابخه‌ین، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر دواخستنیدا مه‌رجمان هه‌یه‌ و بێ به‌رامبه‌ر ریفراندۆم دواناخه‌ین”. مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ “به‌ مه‌رجێك ئاماده‌ین ریفراندۆم دوابخه‌ین، حكومه‌تی عێراق قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بداته‌وه‌ كه‌ ده‌بوو 10 تا 12 ملیار دۆلار بێت، هه‌روه‌ها كێشه‌كانی دیكه‌ش چاره‌سه‌ر بكات”. مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت “ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش به‌رامبه‌ره‌ به‌ بوودجه‌ی ساڵانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بۆ به‌ڵێنده‌ره‌كان و فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی حكومه‌ت و هێزه‌كانی پێشمه‌ر‌گه‌ خه‌رجی كردووه‌ كه‌ چه‌ندین مانگه‌ مووچه‌كانیان به‌ ته‌واوه‌تی نه‌دراوه‌”. ئه‌م قسانه‌ی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه‌ شاندێكی باڵای ریفراندۆم له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراقن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌، به‌ تایبه‌تی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان له‌ گفتوگۆدان و هیچ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و شانده‌ باسی مه‌رجی هه‌رێمی كوردستانی بۆ دواخستنی ریفراندۆم نه‌كردووه‌. له‌ دواین دیداریشدا، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی راگه‌یاندووه‌ “هیچ هاوبه‌شییه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ سه‌ركه‌وتوو نابێت و ریفراندۆم دواناخه‌ین”.

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

مەلابەختیار ریفراندۆم بەم مەرجە دوادەخەین Reviewed by Unknown on 5:37:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: