بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور، پیرۆزبایی لە سکرتاریەتی نوێی یەکێتی قوتابیان دەکا
بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور سەردانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانی کرد و پیرۆزبایی لە ستافی نوێی ئەندامانی سکرتارییەت دەکا .
بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر لەنێوانیان و خزمەتی زیاتری قوتابیان و خوێندکاران وچارەسەرکردنی کیشە و ئاریشەکانی ناوەندەکانی خوێندن و پیرۆزبایی لە دەستەی کارگێڕی نوێی رێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، رۆژی پێنج شەممە (١٧\٨\٢٠١٧)بەرێز مامۆستا عباس محمد بەڕێوبەڕی پەروەردەی مەخموور بە یاوەری چەند کادیرێکی پەروەردەیی سەردانی سکرتاریەتی یەکێتی قوتیابیانی کوردستانیان کرد و لەلایەن ئەندامانی نوێی ریکخراوەکە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
لەدانیشتنێکدا ،ڕەوشی خوێندن و ناوەندەکانی خوێندن و پلان و ستراتیژی وەزارەتی پەروەردە و رێکخراوە قوتابی و خوێندکارییەکان باسی لێوەکرا ،هەردوولا جەختیان لەوەکردەوە پێوسیتە هەموو لایەک هەموو تواناکانی خۆمان بخەینەگەڕ بۆ ئەوەی قوتابیان لە کەشێکی ئارام و هێمن و بێ کەموکوڕی بخوێنن و نەوەیەکی بەسوود و هۆشیار ببەخشینە کۆمەڵگاکەمان.
هەر لەم سەردانەدا هاوکاری و هەمەهانگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و رێکخراوە قوتابی و خوێندکارییەکان باسی لێوەکرا و هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی ئەو هەماهەنگییە دەبێت بەئاراستەی خزمەت و نەمانی رۆتین بێت لە ناوندەکانی خوێندن.بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور ئاماژەی بەوەشکرد لە رابردوودا لەرێگای رێکخراوە مرۆیی و خێرخوازییە نێودەوڵەتیەکان توانیومانە بەشێکی بەرچاو لە پێداویستی بۆ قوتابیان و ناوەندەکانی خوێندن دابین بکەین لە دەڤەری مەخموور و دەوروبەری پێوسیتە لە دریژەکیشانی ئەم قەیرانە داراییە سوودی زیاتر لە پەیوەندییەکانی هەموو لایەک وەربگرین لەناوەوە و دەرەوەی وڵات .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: