مەلا بەختیار وەڵامی عەبادی دایەوە:سەعدی پیرە زانیاری بە من داوە
مەلا بەختیار وەڵامی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەداتەوە و دەڵێت، لە لێدوانەکەیدا باسی حەیدەر عەبادی و بەڵێنی مالیکی نەکردووە. جەختیش دەکاتەوە زانیاری لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکان لەلایەن نوێنەری حیزبەکەی لە شاندی ریفراندۆم پێدراوە. لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە وەڵامی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا گوتی “من بەهیچ شێوەیەک باسی عەبادی-م نەکردووە، بەڵکو بەپشبەستن بەو راپۆرتانەی کە رۆژانە لەلایەن سەعدی پیرە، نوێنەری یەکێتی لە کۆبوونەوەکانەوە بە مەکتەبی سیاسی گەیشتووە قسەم لەسەر کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای ریفراندۆم و لایەنە عێراقییەکان کردووە”. مەلا بەختیار رەتیدەکاتەوە باسی بەڵێنی نووری مالیکی، سەرۆککۆماری عێراقی کردبێت و دەڵێت “باسی ئەوەم نەکردووە مالیکی بەڵێنی داوە یان بەڵێنی نەداوە، مالیکی هەشت ساڵ حوکمڕانی کردووە، ئێمە باش ئەو دەناسین و دەزانین چۆن دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان”. مەلا بەختیار راشیگەیاند “شاندی کوردستان بە بەغدایان گوتووە، ئەگەر بەدیلتان هەیە بۆ زەمانەتی باشتری مافەکانمان ئەوا ئێمە ئامادەین دیراسەی دواخستنی گشتپرسی بکەین”. لەبارەی وەڵامی بەغدا بۆ دواخستنی گشتپرسی و رازیبوونی هەرێمی کوردستان، مەلا بەختیار گوتی “هەر بەدیلێل بێتە پێشەوە ماددەی 140، بودجە و مووچەی تێدا نەبێ، ئێمە بە بەدیلی نازانین بەڵکو بە موئامەرەی دادەنێین”. داڕشتنەوە: حەکیم داود
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
مەلا بەختیار وەڵامی عەبادی دایەوە:سەعدی پیرە زانیاری بە من داوە
Reviewed by Unknown
on
8:47:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: