وه‌ن كۆین دراوی دیجیتالیه، یان بازرگانیه‌كی فرت و فێڵ؟
وه‌ن كۆین دراوی دیجیتالیه، یان بازرگانیه‌كی فرت و فێڵ؟ نووسینی: محه‌مه‌د مه‌جید ٢ ساڵ پێش ئێستا بابه‌تێكم له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی هه‌ره‌می مێگاهۆڵدینگ بڵاوكرده‌وه كه ئه‌و كاته كۆمه‌لێك هاوڕێم به‌شداریان كردوو و زه‌ره‌ری زۆریان لێیكرد، ئێستا چه‌ندین كۆمپانیای هاوشێوه‌ی مێگاهۆڵدین له كوردستان دروستبوون. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی وڵاتان ئه‌م كۆمپانیایانه رێگایان پێنادرێ كاربكه‌ن، به‌ڵام له كوردستان چه‌ندین كۆمپانیای له‌م شێوه‌یه ئازادانه كارده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌وانه وه‌ن كۆینه. وه‌ن كۆین نه‌خشه‌ی پۆنزیه و نزیكه له نه‌خشه‌ی هه‌ره‌میه‌وه، نه‌خشه‌ی پۆنزی بۆ یه‌كه‌مجار و له ساڵی ١٩٢٠ له‌لایه‌ن چالس پۆنزیهوه داهێنراوه. خاوه‌نی داهێنه‌ری وه‌نكۆین خۆی به دكتۆر رۆژا ئیگنتۆڤا ناساندووه و خه‌لكی بولگاریایه. هۆكاری ئه‌وه‌ی وه‌ن كۆین به نه‌خشه‌ی پۆنزی ناسێنراوه ئه‌وه‌یه شێوازه‌كه‌ی له پۆنزیهوه نزیكه و ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن پێشتر به‌رنامه‌ی هاوشێوه‌یان به‌ڕێوه‌بردووه. به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ریكی به‌بازاركردنی وه‌ن كۆینن، ئه‌م بازرگانیه به‌م جۆره ناناسێنن، به‌ڵكو به‌راوردی ئه‌كه‌ن به دراوی ئه‌لیكترۆنی بیتكۆین و به قسه‌ی ئه‌وان جێگای بیتكۆین ئه‌گرێته‌وه و به‌شداربوانی ئه‌م بازرگانیه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یان له به‌رده‌ستدایه ببنه ملیۆنێر. بیتكۆین چیه؟ بیتكۆین دراوێكی دیجیتاڵیه و له‌لایه‌ن پرۆگرامهرێك یان كۆمه‌ڵێك پرۆگرامه‌ری نه‌ناسراوه‌وه داهێنراوه له ساڵی ٢٠٠٩. له سه‌ره‌تای دروستبوونیدا نرخی هه‌ر بیتكۆینێك ته‌نانه‌ت نه‌ده‌گه‌یشته ١ سه‌نتیش، به‌ڵام له ئێستادا نرخه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌رزۆته‌وه به جۆرێك ئه‌مرۆ ٩-٨-٢٠١٧ نرخه‌كه‌ی گه‌شته زیاتر له ٣٤٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی. واتا [...]
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
وه‌ن كۆین دراوی دیجیتالیه، یان بازرگانیه‌كی فرت و فێڵ؟
Reviewed by Unknown
on
9:21:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: