شاسوار رەشەبایەکە بۆ ڕاماڵینی گەندەڵەکانی کوردستان
شاسوار ڕەشەبا یەکە بۆ ڕاماڵینی کەسایەتیە سیاسیە گەندەڵەکانی کوردستان ڕامان جاف ئەگەر بڕیار بێت لەم ساتە هەستیارەی کە کوردی تێدایە کەسێک بێت و ببێت بە فریاد ڕەسی میلەتی کورد ئەوە شاسوارە شاسوار ئەو گەنجەی سەرەڕای هەموو کۆسپ و ڕێگریەکان لە لایەن تەواوی حزبەکانە هێشتا بەرەو لوتکە هەنگاو دەنێت زۆربەی ئەو کەسایەتیە سیاسیانەی ئێستا سیاسەتی کورد دەکەن پێش سیاسەت کردنیان کەسانی لات و موفلیس بوون سیاسەتیان کرد بۆ پارە تا ژیانێکی فیرعەونی بۆ خۆیان و وەچەیان دابین بکەن . لەکاتێکدا بەشێکی زۆری ئەم سیاسیانەی کورد کەدژایەتی شاسوار دەکەن بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەو خۆ گەر یەک بەڵگەیان پێبوایە ڕاستەوخۆ دەیان دا بەدادگا و بڵاویان دەکردەوە تا ڕسوای بکەن . ئەمانەی ئێستا سیاسەتی کورد دەکەن و ژیانێکی شاهانەیان هەیە گەر سیاسەتیان نەکردایە بەسەر هاوڵاتی ئەم کوردستانەوە ئێستا زۆربەیان سادەترین کار و ژیانیان ئەبوو نەک ژیانێکی شاهانە چوونکە ئەقڵێتێکی وایان پێوەنیە کەسیاسەتێکی دروست بکەن بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتی بەڵکوو بنەڕەتی سیاسەتی ئەوان بۆ باشتر کردنی ژیانی خۆیان بوو نەک من و تۆ . بۆیە زۆربەی سیاسەکانی ئەمڕۆی کوردستان دژایەتی شاسوار دەکەن چوون دەزانن ئەم گەنجە کەسایەتیەکی هاوشێوەی خۆیانیان نیە کە مل شۆڕ بکات بۆ پارە چوون دەزانن پێویستی بەپارەنیە بەڵکو پێویستی بەوەیە مێژوویەک تۆماربکات بۆخۆی کە دواڕۆژ نەوەکانی داهاتوو بە چێژەوە لاپەڕەکانی ژیانی بخوێننەوە . [...]
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
شاسوار رەشەبایەکە بۆ ڕاماڵینی گەندەڵەکانی کوردستان
Reviewed by Unknown
on
9:07:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: