بێخاڵ نعمان یەكەمی سەر ئاستی كوردستان: بۆ ئەوەی رۆحی باوكم ئاسوودە بكەم هەوڵمدا پلەی یەكەم بەدەست بهێنم
هەفتەی رابردوو ناوی قوتابیانی قۆناغەكانی نۆ و 12ی بنەرەتی بڵاو بوویەوە ، كە تێیدا كۆمەڵێك قوتابی توانیان بە هەوڵ و تێكۆشینی خۆیان دایك و باوك و مامۆستاكانیان نمرەی زۆرباش و نایاب بەدەستت بهێنن، وێرای پیرۆزباییمان بۆیان بەتایبەت قوتابیە یەكەمەكانی سەرئاستی كوردستان، هەوڵماندا ئەو قوتابیە ناوازەیە بدوێنین كە خاوەنی پلەی یەكەمە لەسەر ئاستی كوردستان ، كە بریتی لە كچەشەهیدێك بەناوی (بێخاڵ نوعمان هەركی) .
راستە لەخانەوادەیەكی هەژارین،بەڵام توانیم ببمە یەكەمی سەرئاستی هەرێم
لەسەرەتا دا ئەو قوتابیە بەرێزە بەم شێوەیە خۆی بەئێمە ناساند: من بێخاڵ نعمان كەریم دانیشتووی قەزای ئاكرێ سەر بەپارێزگای دهۆك . توانیشم پلەی یەكەم بەدەست بهێنم لە سەرئاستی كوردستان لە بەشی وێژەیی قوتابخانەی سوسنای ئامادەیی،ئێمەخێزانێكی هەژارین لەماڵەوە سێ خوشك و چوار براین دایكم ژنی ماڵەوەیە بژێوی ژیانمان مامناوەندە،بەڵام هەژاری نەبۆتە رێگرم لە خوێندن و ئەو خەونانەی هەمە لە ژیان.
كاتی باوكم شەهید بوو بریارم دا واز لەخوێندن بێنم
بێخاڵی یەكەم لەقسەكانی بەردەوام بوو و گوتی: ئەوكاتەی باوكم لەدەستدا ((شەهید)) بوو بریارم دا واز لە خوێندن بێنم، بەڵام بۆ ئەوەی رۆحی باوكم ئاسوودە بكەم هەوڵمدا پلەی یەكەم بەدەست بهێنم ،بۆیە هۆكاری ئەم سەركەوتنەم باوكەمە.
براكانم زۆر زیرەكن بەڵام ئێستا ئەوان شەڕی داعش دەكەن
بێخاڵ لەوەڵامی پرسیاری ئێمەدا كە ئاخۆ هەر ئەو لە نێو خانەوادەكەی وا بەهرەمەندە یاخود خوشك و براكانیشی ئاوان، ئەویش گوتی : بەڵێ وەك منن بەتایبەت براكانم كە تا ئێستاش شەڕی درەندەترین بونەوەر دەكەن كە چەكدارانی (داعش)ن، بەو هۆیەوە سەرقاڵن بەڵام رۆژێك دێت ئەوانیش وەكمن سەركەوتوو بن زیاتر و زیاتر.
رۆژانە 18كاتژمێر دەرسم دەخوێند
بێخاڵ لەبارەی چۆنیەتی خوێندنەكەی گوتی: رۆژانە 18كاتژمێر دەمخوێند بەرۆژ و بە شەو ،بەتایبەت كاتی بەیانیان ،لەداهاتوویش پلانم ئەوەیە كە لە دەرەوەی وڵات بخوێنم پاشان خزمەت بە نیشتمانەكەم بكەم.
من قەرزاری خێزانەكەمم
بێخاڵ ئەمجارەیان رووی قسەكردنی ئاراستەی خێزانەكەی كرد و گوتی: من بەخێزانەكەم دەڵێم قەرزاری ئێوەم من دڵخۆشترین مرۆڤم كە ئێوەم هەیە،((سوپاستان دەكەم)) هەروەها زۆر سوپاسی مامۆستاكانیشم دەكەم كە هەمیشە پاڵپشتم بوون ..بەهەموو قوتابیان بەتایبەت ئەو قوتابیانەی كەنمرەیان نەهێناوە بێ هیوا مەبن ژیان بەردەوامە هەوڵبدەن تا دەگەنە خەونەكانتان.
بەهیوام حكومەتی هەرێم پاڵپشتیم بكات بۆ ئهوهی لەدەرەوەی وڵات بخوێنم
لەكۆتاییدا بێخاڵ نوعمان كەریم گوتی: ئاواتە خوازم ئەم هەموو ماندوو بوونەمان بەفیڕۆ نەروات بوارمان بۆ برەخسێنن تابتوانین بەرهەمێكی باشمان بۆ كۆمەڵگەكەمان هەبێت، هەروەها داواكارم حكومەتی هەرێم پاڵپشتم بێت بۆ ئەوەی بتوانم لە دەرەوەی وڵات درێژە بەخوێندن بدەم پاشان خزمەتی كوردستانەكەم بكەم.
خهبات: پەری عومەر
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: