لەبارەی مامۆستایانی گرێبه‌ست، وەزارەتی پەروەردە بڕیارێك ده‌رده‌كات
وەزارەتی پەروەردە، پەروەردەکانی شار و شارۆچکەکانی سەرپشک کردووە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو مامۆستایانەی وازیان هێناوە، بە مەرجێک هەمان بڕوانامە و پسپۆڕییان هەبێت.
لە نووسراوێکدا، وەزارەتی پەروەردە داوا لە پەروەردەکانی هەرێم دەکات کە لەکاتی وازهێنانی مامۆستایەکی دامەزراو بە گرێبەستدا، مامۆستایەکی دیکە بخەنە جێگەی کە هەمان بڕوانامەی هەبێت یان یەکێک لە پسپۆڕییەکانی زمانی ئینگلیزی، زانستە گشتییەکان، فیزیا، کیمیا، زیندەزانی و بیرکاری.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه: میلاکی وەزارەتی پەروەردە لە ھەندێک پسپۆڕی تایبەتدا کەمی ھەیە، ھەربۆیە وەزارەتەکەمان داواکاریی دامەزراندنی ٧ ھەزار مامۆستای لەپسپۆڕییە زانستییەکان و چەند پسپۆڕییەکەی دیكه ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و بڕیارە مانگی داهاتوو وەڵام بده‌نەوە.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: