Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سبەی ئەنجامی پۆلی ١٢ نیەو ئەو هەواڵەش درۆیە کە بڵاوکرابوەوە

دوای ئەوەی پەیجێک کە خۆی بە مۆڵەتپێدراووفەرمی ناوبردو رایگەیاند کە سبەی ئەنبجامی پۆلی ١٢ ئاشکرا دەکرێت ، وەزارەتی پەروەردەی هەوالەکەی بە درۆ خستەوەو رایگەیاند ئەو هەوالانە بێ بنەمان و کەس نازانێت کەی ئەنجامەکان رادەگەیەنرێت . ئەمەش دەقی رونکردنەوەکەی وەزارەتی پەروەردەیە: وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێم ره‌تیده‌كاته‌وه‌ سبه‌ینێ ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانییه‌كانی‌ قۆناغی‌ 12ی ئاماده‌یی ڕابگه‌یه‌نرێت و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تیش ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ تائێستا كاره‌كانی تایبه‌ت به‌ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كانی قۆناغی‌ 12 به‌كۆتا نه‌هاتووه‌. له‌ئێستادا باسله‌وه‌ ده‌كرێت سبه‌ینێ 19ی ته‌ممووز ئه‌نجامی‌  تاقكیردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كانی‌ قۆناغی‌ 12ی ئاماده‌یی له‌سه‌ر تاسه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ڕابگه‌یه‌نرێت. كه‌ریم له‌تیف به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا بۆ SNNره‌تیكرده‌وه‌ سبه‌ینێ(19/7/2017)ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانییه‌كانی‌ قۆناغی‌  12ی ئاماده‌یی ڕابگه‌یه‌نرێت و وتیشی:  تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كان دیارینه‌كراوه‌ . ئاشكراشیكرد له‌ئێستادا كاره‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی‌ 12به‌كۆتانه‌هاتوه‌و به‌رده‌وام له‌ئه‌ركدان و بتوانرێت له‌زووترین كاتدا ئه‌نجامه‌كانیان ڕابگه‌یه‌نرێت. ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ش كه‌ گوایه‌ سبه‌ینێ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان راِده‌گه‌یه‌نرێت هیچ بنه‌مایه‌كی‌ نییه‌. شایانی باسە هەموو ساڵیک قوتابیانی پۆلی ١٢ بەم شێوە سەرقال دەکرێن بۆ بەدەستهێنانی چەند لایک و کۆمێنتێک ، بەڵام وەک پیشەی خۆمان پەیج و ماڵپەری زانکۆلاین بەردەوام رونمانکردۆتەوە کە کەس نازانێت ئەنجامەکان کەی رادەگەیەنرێت.  

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

سبەی ئەنجامی پۆلی ١٢ نیەو ئەو هەواڵەش درۆیە کە بڵاوکرابوەوە Reviewed by Unknown on 12:14:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: