وەزارەتی پەروەردە کاتی ئاشکراکرنی ئەنجامی پۆلی ٩ و ١٢ ئاشکرا دەکا
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت، ئەمساڵ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی 9ـی بنەڕەتی دوادەکەوێت و دەکەونە دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی. سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “ئەگەری هەیە دوای هەفتەیەک لە تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئەنجامەکان رابگەیێندرێن، بەڵام ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی دەکەوێتە دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی 12ـی ئامادەیی و رەنگە زیاتر لە دوو هەفتەی دیکە بخایەنێت”. گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی 9ـی بنەرەتی گوتی “نمرەی تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی 9ـی بنەڕەتی لە سەرجەم پارێزگاکانەوە دێنەوە وەزارەتی پەروەردە، ئەمەش کاتێکی زۆری پێدەچێت، چونکە تاوەکو ئێستا لە پارێزگای سلێمانی تەنیا نمرەی تاقیکردنەوەکانی چوار وانە رەوانەی وەزارەت کراوە، بەمەش کاتێکی درەنگتر ئەنجامەکان رادەگەیێندرێن”.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
وەزارەتی پەروەردە کاتی ئاشکراکرنی ئەنجامی پۆلی ٩ و ١٢ ئاشکرا دەکا
Reviewed by Unknown
on
12:48:00 ص
Rating:
2337011770086
ردحذف