زەیتی زەیتوون بۆ بوارە جوانكارییەكان سوودێكی زۆری هەیە
زەیتوون سوودێكی زۆری بۆ تەندرووستی مرۆڤ هەیە، كە لەرێگەی ئەو مادەیەوە رۆنی زەیتوون دروستدەكرێت.
ئەو زەیتە بەزەیتێكی سروشتیو نایاب دادەنرێت، دەتوانرێت سوودی لێوەربگرین لەبواری پزیشكیو جوانكاریدا، هەروەها ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لەپیشەسازی سابوون درووستكردنو ڕۆنی رووەكی.
بەپێی توێژینەوەكان زەیتی زەیتوون لەپێكهاتەكەیدا ڤیتامینەكان هەن، هەروەها دەوڵەمەندە بەمادەی خۆراكی تەندروست، كە لەشی مرۆڤ پێویستی پێیەتی، سەرەرای ئەمەش زەیتی زەیتوون، چەندین تایبەتمەندی دژە ئۆكسیدو هەوكردنی تێدایەو یارمەتی پاراستنی لەش لەبەكتریاو زیندەوەری زیان بەخش دەدات.
ئەم زەیتە جگە لەبەكارهێنانی لەبواری پزیشكیو ئابووریدا، چەندین سوودی تری هەیەو لەبواری جوانكاری خانمان، كە یارمەتی چارەسەركردنی گرفتەكانی رووخسار دەدات، ئەو خانمانەی گرفتی تێكچوونی پێستو رووخساریان هەیە وەك سوتانی پیستو چرچی پێستی دەموچاو.
دەتوانن سوود لەم زەیتە وەربگرن بۆ جارەسەری گرفتەكانیان، هەروەها یارمەتی سپیبوونەوەو پاككردنەوەی پێستدەدات.
جگە لەوەش ڕێگە لەپیربوون دەگرێت یارمەتی شێداربوونی پیست دەدات.
هەر بەپێی لیێكۆڵینەوەكان ئەم زەیتە پیست لەژەهراوی بوون دەپارێزیتو خانەكانی پێست چالاك دەكاتو دەتوانرێت وەك ماسكێكی سروشتی بۆ قژ بەكاربێت، كە یارمەتی نەرمبوون بەهێزبونی قژ دەدات.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: