قوتابیه‌كی نابینا له یه‌كه‌مه‌كانه
قوتابیه‌كی نابینا له‌هه‌رێمی كوردستان كه دانیشتوی شاری هه‌ولێره ئه‌گه‌رچی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته، به‌ڵام ئه‌نجامێكی گه‌وره له پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌ده‌ست ده‌هێنێت و به‌پێی ئه‌نجامه‌كه‌یشی كۆنمره‌ی گشتی هاوشێوه‌و نزیكی ریزبه‌ندی یه‌كه‌مینه‌كانی هه‌رێمه .
قوتابی ئاكار هیوا حامد، كه له‌قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی كوران بووه نمره‌كانی له ئاستێكی به‌رزدایه‌و كۆنمره‌ی بریتیه له 97،33 و كۆنمره‌كه‌ی له‌ئاستی یه‌كه‌مینه‌كانی هه‌رێمه، به‌ڵام له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مه‌كان داناندرێت .
له‌باره‌ی هۆكاری دانه‌نانی له ریزبه‌ندی یهكهمینهكانیشهوه شۆرش غه‌فوری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ كوردی‌و وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له وانه‌ی بیركاری به‌خشراوه ئه‌وه‌ش به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه بۆیه ناتواندرێت له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مینه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت .
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: