پەرلەمانتارێکی پارتی: یەکێتی مونافقترین حزبی کوردستانە
پەرلەمانتارێکى پارتى ڕایگەیاند، یەکێتى دووڕووترین حزبى کوردستانە و دەیەوێت لەگەڵ گۆڕان فەشەل بە ڕیفراندۆم بهێنن. دڵشاد شەعبان، پەرلەمانتارى پارتى و جێگیرى سەرۆکى لیژنەى سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانى کوردستان لە هەژمارەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت “مونافیقترین حزب لە کوردستان یەکێتى نیشتیمانى کوردستانە، لەگەڵ پارتى شتیک دەڵێت و لەگەڵ گۆڕان شتێکى تر”. هەروەها دەشڵێت “یەکێتى دەیەوێ بارودۆخى کوردستان بە ئاڵۆزى بمێنێت و لەگەڵ گۆڕاندا دەیانەوێت فەشەل بە پرۆسەى ڕیفراندۆم بهێنن”. ئەو پەرلەمانتارەى پارتى ئەوەشى وتووە، هەموویان خائین و خۆفرۆشن و هەتا ئێستا نوێنەرییان بۆ لیژنەى ڕیفراندۆم دیارى نەکردووە”. دڵشاد شەعبان ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، یەکێتى ئەگەر کەسێکیش دەستنیشان بکات بۆ لیژنەى ریفراندۆم ئەوە بەدڵ لەگەڵ ڕیفراندۆم نیە”. پەرلەمانتارەکەى پارتى داواش لە بارزانى دەکات ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ خەڵک بکات “نەک ئەو حزبە خۆفرۆشانە، چونکە سەربەخۆیى پرسى خەڵکە نەک ئەو حزبە نەتەوە و نیشتیمان فرۆشانە”.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
پەرلەمانتارێکی پارتی: یەکێتی مونافقترین حزبی کوردستانە
Reviewed by Unknown
on
7:00:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: