مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی چالاكیەكانیان دەستپێدەكەنەوە
ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنێت لەبەرامبەر ئەو سیستمە پاشەكەوتە و خراپی گوزەرانی فەرمانبەران و مامۆستایانی كوردستاندا بێدەنگ نابن و فشارەكانیان بە چالاكی مەدەنیانە دەستپێدەكەنەوە.
عادل حەسەن ، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی ڕایگهیاند” پێویستە حكومەتی هەرێم پەلە بكات لە لابردنی ئەو سیستمە بەناو پاشەكەوتەی لەسەر موچەی فەرمانبەران سەپاندویەتی و چیتر یاری بەكات نەكات”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی وتیشی” وەك ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی تاوتوێی هەڵویستی نوێی مامۆستایانمان كردوە وئەگەر ئەم ڕەوشە بەردەوام بێت ئەوا بێدەنگ نابن و فشارەكانیان بەشێوەیەكی مەدەنیانە توندتر لە ڕابردو دەست پێدەكەنەوە”.
بەشێكی زۆر لە ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی باس لەوەدەكەن كە حكومەت بێباك بووە لە داواكاری خۆپیشاندان و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لە ساڵی ڕابردودا و داواكاری مامۆستایان جێبەجێ نەكراون بۆیە ئەگەرەكان لەبەردەم خۆیاندا بۆ ساڵی نوێی خوێندن بە كراوە دەبینن.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: