فه‌یسبووك ده‌یه‌وێت كارێكی جیاوازبكات؟
دامه‌زراوه‌ی فه‌یسبووك له‌گه‌ڵ هۆلیووددا له‌گفتوگۆدایه بۆ كڕینی سیناریۆی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك به كوالێتی ته‌له‌فزیۆن به‌و هیوایه‌ی هه‌تا كۆتایی هاوین بتوانێت پڕۆگرامی ئۆرجیناڵ به‌رهه‌مبهێنێت.
رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت ژۆرناڵ بڵاویكرده‌وه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌زگا بههرهدارهكانی هوڵیووددا ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی خوازیاره و ئاماده‌یه بودجه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خۆی به‌بڕی زیاتر له‌سێ ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك ته‌رخانبكات.
ئامانجی فه‌یسبووك له‌و هه‌نگاوه بریتیه له ڕاكێشانی بینه‌رانی ته‌مه‌ن 13 بۆ 34 ساڵ و هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ته‌مه‌نی 17 بۆ 30 ساڵ. فه‌یسبووك پێشتریش درامای “سترهینجهرز- نامۆكان” و به‌رنامه‌ی یاری “ڵاست سته‌یت ستاندین” ی له لیستی ریزبه‌ندی به‌رنامه‌كانی خۆیدا داناوه.
فه‌یسبووك دامه‌زراوه‌یه‌كی قازانجویستی ئه‌مه‌ریكی و تۆڕێكی كۆمه‌ڵاتی ئۆنڵاینه‌و باره‌گاكانی له‌ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و رۆژی 4ی شوباتی 2004 له‌لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ و چه‌ند هاوڕێیه‌كی دیكه‌یه‌وه له زانكۆی هارڤارد دامه‌زرێنرا و داهاته‌كه‌ی هه‌تا سالێ پار بریتی بووه له 27.638 ملیار دۆلار و هه‌تا مانگی ئازاری ئه‌مساڵ مانگانه نزیكه‌ی دوو ملیار به‌كارهێنه‌ری چالاكی هه‌بووه.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: