پەروەردەی سلێمانی پارەی مامۆستای چاودێری هۆڵەکان کەم ناکرێتەوە
بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، پارەی چاودێری هۆڵەکان کەمناکرێتەوە وەک ساڵانی رابردو خەرجدەکرێت.
نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە مەوداپرێسی راگەیاند: پارەی چاودێری هۆڵەکانی بۆ پۆلەکۆتاییەکانی هەرودو قۆناغی بنەڕەتی وئامادەیی کەم ناکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: رون نیە کەی ئەو پارەیە خەرجدەکرێت چاوەڕوانی موافەقەین سەروخۆمانین بۆمان بکەن.
ووتیشی: ئەو دەنگۆیانە دورن لە راستیەوە کە دەڵێن پارەی چاودێری هۆڵەکان کەمدەکرێتەوە بۆ نیوە.
لە ئێستادا هەردو پۆلەکانی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی لە تاقیکردنەوەدان بڕێک پارە بۆ بەڕیوەبردنی هۆڵەکان خەرج دەکرێت بەپێ زانیاریەکانی مەوداپرێس بەم شێوەیە دانراوە، بۆ بەڕێوەبەر 144 هەزار دینار و بۆ یاریدەدەر 98 هەزاردینار و هەر چاودێرێک 72 هەزار دینار و کارگوزارەکانیش 48 هەزار دیناریان پێدەدرێت.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: