دهۆک: ژنێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە کوژرا
پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند، دوێنێ ژنێك له‌قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش كوژراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه به‌رده‌وامه. به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی پۆلیس، ئه‌و ژنه ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌و ناوی (هـ . ج . ح)ه، به‌هۆی “كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كوژراوه”. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌بڕیاری دادوه‌ر، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه بۆ زانینی هۆكاری كوشتنی ئه‌و ژنه. به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، له‌مانگی رابردوودا رێژه‌ی تاوان زیادیكردووه، به‌جۆرێك 22 حاڵەتی كوشتن‌و خۆكوشتن‌و 2 حاڵەتی برینداركردن بە چەك لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون. ده‌سته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی زیادبوونی تاوانه‌كان، زیندوكردنەوەی كێشە كۆمەڵایەتیەكانی ساڵانی ڕابردووه، كە لە ڕێگەی سوڵحەوەو له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا چارەسەركراون. شایانی باسە دوێنێش لە سلێمانی ژنێک بەدەسترێژی گوڵە کوژرا خەندان
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
دهۆک: ژنێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە کوژرا
Reviewed by Unknown
on
9:19:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: