بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ زانیاری تەواو لەسەر بەشی کیمیا
بەشی #کیمیا چیەو خوێندن چۆنە تێیدا؟ #تاگ پۆلی١٢ ەیەک بەشی کیمیا لە کۆلێجی زانست و لە کۆلێجی پەروەردەش هەیەو خوێندن لەهەردوکیاندا ٤ ساڵەو دەرچوی ئەم بەشە دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس. دەرچوانی کۆلێجی زانست لە زۆر بواردا هەلی دامەزراندنیان هەیە وەک لە کەرتی تەندروستی (وەزارەتی تەندروستی)و کۆمپانیاکان و کوالیتی کۆنترۆلی سنورەکان بۆ پشکنینی کیمیاوی خۆراک و زۆر بواری تر. دەرچوانی کۆلێجی پەروەردە دەتوانن لە وەزارەتی پەروەردە داوای دامەزراندن بکەن و دەبنە مامۆستای ئامادەیی. بەگشتی لە قۆناغە جیاجیاکانی خوێندن لەبەشی کیمیا بابەتە بنچێنەییەکانی کیمیای ئۆرگانیک و ئەنالایتیکاڵ دەخوێنرێت و پاشان کیمیای ژیانی و زۆر بابەتی تری گرنگ کە ئەوانەی خولیای ئەم بەشەن زیاتر حەزیان لەم بەشە دەبێت ئەگەر بێت و لە کیمیای ژیانی باش تێبەن هەرچەندە لەلای زۆربەی خوێندکاران وانەیەکی ناخۆش و گران دێتە پێش چاو. نمرەی وەرگیران لەم بەشە لەسەر پێشبڕکێیەوە تەنها بە سیستمی زانکۆلاین دەرچوی پۆلی ١٢ وەردەگیرێت تێیدا و سیستمی راستەوخۆی نیە. بۆ زانیاری زیاتر بەردەوام و ڕۆژانە سەردانی ماڵپەڕی زانکۆلاین www.zankoline.coبکەن و بچنە سەر بەستەری پرسیارو وەڵام. بەردەوامبین لەباسکردنی هەموو بەشەکانی زانکۆو پەیمانگاکان بەردەوام سەردانی ئەم ماڵپەرە بکەن بۆ زانیاری نوێ
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ زانیاری تەواو لەسەر بەشی کیمیا
Reviewed by Unknown
on
11:24:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: