خوێندکاران محەمەد زانا محەمەد و بێخاڵ نعمان لە سلێمانى و دهۆک بوونە یەکەمەکانى هەرێم
وەزارەتى پەروەدە ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بڵاوکردەوە و خوێندکاران محەمەد زانا محەمەد و بێخاڵ نعمان لە سلێمانى و دهۆک بوونە یەکەمەکانى هەرێم.
لە کاتژمێر ٦ى دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە هۆتێل دیڤان لە شارى هەولێر و بە ئامادەبوونى وەزیرى پەروەردە و بەرپرسانى ئەو وەزارەتە و خوێندکارە یەکەمەکان و کەسوکارەکانیان، مەراسیمى بڵاوکردنەوەى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى ئەمساڵی خوێندن بەڕێوە دەچێت.
پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردە ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى ١٢ى ئامادەیى و ناوى خوێندکارە یەکەمەکانى لەسەر ئاستى هەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، خوێندکار محەمەد زانا محەمەد لە سلێمانى یەکەمى بەشى زانستى بووە لەسەر ئاستى هەرێم و خوێندکار بێخاڵ نعمان لە دهۆک یەکەمى بەشى وێژەیی بووە لەسەر ئاستى هەرێم.
وەزیرى پەروەردە ڕاشیگەیاند، یەکەمى پۆلى نۆی بنەڕەتی خوێندکار سەدا جەعفەرە لە هەولێر.
وەزیرى پەروەردە ئەوەشى خستەڕوو، ڕێژەى دەرچوون لە بەشى زانستى ٣٦% بووە و لە وێژەیش لە ٣٤% بووە. وتیشى، بایکۆت کاریگەرى لەسەر ئاستى خوێندکارانی سلێمانى هەبوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ وەزارەتى پەروەردە ڕایگەیاندبوو، کاتژمێر ٦ى ئێوارەى ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خوێندکارانى ١٢ى ئامادەیى ڕادەگەیەنرێت.
وەزارەتى پەروەردە بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (۲٠۱۷/۷/۲٤)ی زایینی کاتژمێر (٦)ی ئێوارە، ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی (۲٠۱٦ ـ ۲٠۱۷) لە مەراسیمێکدا رادەگەیێنرێت و قوتابیانی خۆشەویستیش دەتوانن لە سەعات (۷)ەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکەیان سەردانی لینکی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونە گشتییەکان بکەن".
پێشتر کەریم لەتیف بەڕێوەبەری ئەزموونە گشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ ڕاگەیاندنی نمرەی خوێندکارانی ١٢ ی ئامادەیی تەواوبووە و چاوەڕێی بڕیاری وەزیری پەروەردەن بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و پێدەچێت ئەمڕۆ ئەنجامەکان ڕابگەیەندرێت.
لە کاتی ڕاگەیاندنی نمرەکانیشدا، خوێندکاران دەتوانن لەڕێگەی پەیجەکان و ماڵپەری ئێن ئاڕ تییەوە، نمرەکانیان وەربگرنەوە.
بەپێی سیستمی خوێندنی هەرێمی کوردستان، خوێندکارانی قۆناغەکانی بنەڕەتی و ئامادەیی بۆ ئەوەی بتوانن بچنە قۆناغی دواتر، دەبێت بەشداری تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکان بکەن و بتوانن لە تاقیکردنەوەی وانەکانی قۆناغەکەیاندا سەرکەوتووبن.
ر.م

Reviewed by k
on
6:42:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: