هەموو خوێندکارێکی پۆلی ١٢ ئەم پرسیارەی هەیە.ئێمە وەڵامەکەمان داناوە بۆیان
ئایا ئەمساڵ چ نمرەیەک لەزانکۆ وەردەگیرێت؟ چ نمرەیەک لە توب وەردەگیرێت؟ چ نمرەیەک لەهەندەسە وەردەگیرێت؟ چ نمرەیەک لە ئنگلیزی وەردەگیرێت و هەتا دوایی؟ وەڵامی هەموو ئەوپرسیارانە تەنها ئەم وەڵامەیەو تکاکارین ئەم پۆستە بڵاوبکەنەوە بۆ قوتابیانی پۆلی ١٢ تکایە تکایە هەموو ساڵێک رۆژانە سەدان پرسیاری لەم جۆرە دەهات بۆ پەیجی زانکۆلاین لەم وەختەی ساڵدا.. وەلامدانەوەی ئەم پرسیارەش پێویستی بەوەیە خوێندکار باش بابەتەکە بخوێنێتەوە کە ئێستا دینووسین. پرسیارەکان جۆراو جۆرن خوێندکار هەیە دەپرسێت من ٧٠م هەیە لە زانکۆ وەردەگیرێم؟ یەکێکی تر دەپرسێت ئەی ٦٠ لە زانکۆ وەردەگیرێت؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە دەبێت خوێندکار پێش هەموو شتێک بزانێت چی کاریگەری دەبێت لەسەر ئەوەی ساڵێک نمرە بەرزبێت یان نمرە نزمبێت. هۆکارەکانیش ئەمانەن: ١-زۆری ژمارەی تەلەبەی داخلبوو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢. ٢-جۆری پرسیارەکان (ئاسانی و قورسی جۆری پرسیار). ٣-پلانی زانکۆکان بۆ وەرگرتنی خوێندکار(چەند داوای وەرگرتنی خوێندکاری کەم بکەن نمرەی وەرگیران لە زانکۆ بەرزتر دەبێت). ٤-کردنەوەی بەش نوێ و زانکۆی نوێ. بۆیە هەرگیز کەس ناتوانێت پێت بلێ ئەو نمرە لە زانکۆ وەردەگیرێت و ئەوی تر لە زانکۆ وەرناگیرێت. هەموو ساڵێک تەلەبە تووشی گەورەترین دڵە راوکێ دەکرێت لەملاو لەولا کە بلاوی دەکەنەوە ئەمساڵ ئەو نمرە لەفلان بەش وەردەگیرێت.بۆیە لەم پەیجەوە پێتان رادەگەیەنین کە هەر لە ئێستاوە ئەو پرسیارە لە مێشکی خۆتان دەرکەن و پێشوەخت کەس ناتوانێت پێتان [...]
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
هەموو خوێندکارێکی پۆلی ١٢ ئەم پرسیارەی هەیە.ئێمە وەڵامەکەمان داناوە بۆیان
Reviewed by Unknown
on
8:22:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: