چەند زانیاریەکی زۆر گرنگ لەسەر سیستمی راستەوخۆیی بۆ پۆلی ١٢
ڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری ورد ، ئاگاداری قوتابیان و خوێندکارانی پلی ١٢ دەکاتەوە کە ئەمساڵی خوێندن وەرگرتن لە زانکۆو پەیمانگاکان بە ٢ سیستمی سەرەکی دەبێت ، سیستمێکیان سیستمە کۆنەکەیە کە بەزانکۆلاین ناسراوەو خوێندکار لە رێگای ئینتەرنێتەوە چەند بەشێک هەڵدەبژێرێت و فۆرمەکە دەنێرێت هەر لە رێگای ئینتەرنێتەوەو ئەمساڵ بە ٢ قۆناغی جیاواز زانکۆلاین جێبەجێ دەکرێت:
قۆناغی یەکەم بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ بە خولی یەکە دەبێت و رێژەی ٥٥٪ ی کۆی گشتی کورسی وەرگیرانیان بۆ دابینکراوە
قۆناغی دوەم بۆ دەرچوانی پۆلی ١٢ بە خولی دوەم دەبێت کە ٤٥٪ ی کۆی گشتی کورسی وەرگیرانیان بۆ دابینکراوە
واتە ئەوەی بەخولی یەکەم دەرچێت بە جیا فۆرم پردەکاتەوە لەوەی کە بە خولی دوەم دەردەچێت و نمرەی وەرگرتن لە زانکۆ بۆ بەشێک لە خولی یەکەم لەگەڵ نمرەی وەرگیران بۆ هەمان بەش بۆ دەرچوانی خولی دوەم جیاواز دەبێت.
سیستمی نوێی وەرگرتن کە بەسیستمی راستەوخۆیی ناسراوە ئەوەی خوێندکار لە کۆلیج فۆرم وەردەگرێت و بەشێک بە ئارەزوی خۆی هەڵدەبژێرێتو دوای ئەوەی زانیاری نمرەی لەمەکتەب داخل دەکات فۆرمەکە دەگەرێنێتەوە بۆ زانکۆ و دوای ئەوەی تاقیکردنەوەی ئەنجام دەدات(ئەمە ساڵی رابردوو وابوو) بەڵام نازانرێ بۆ ئەمساڵ رێنماییەکان چۆن دەبێت.
رێنمایی وەرگرتنی راستەوخۆ بۆ ساڵی رابردو بەم شێوەبوو:
ئەوەی دەیەوێ فۆرم پرکاتەوە دەبێت معەدەلی لە ٦٠ کەمتر نەبیت
ئەوانەی خولی دوەمیان هەبوو دەیانتوانی فۆرم پڕبکەنەوە بەمەرجێ دوای تاقیکردنەوەی خولی دوەم معەدەلیان کەمتر نەبێت لە ٦٠ گەر کەمتر بوایە لە لیست دەردەکران.
ناوی ئەو بەشانە چین کە ئەمساڵ بە سیستمی راستەوخۆیی خوێندکار وەردەگرن:
بەرای ئێمە وەک پەیجی زانکۆلاین وەڵامی ئەم پرسیارە بە وردی کاتێک دەستتان دەکەوێت کە زانکۆکان خۆیان ئاگادارییان بڵاوکردەوە بۆ وەرگرتن بە سیستمی راستەوخۆیی بۆیە سەبرتان هەبێت تا ئەوکاتە.
هەروەک باسمانکرد بۆ ئەمساڵی خوێندن تا ئێستا رێنمایی وەرگیران بە سیستمی راستەوخۆیی دەرنەچوە و نازانین چۆن دەبێت
نووسراوه لهلایهن
zankoline
چەند زانیاریەکی زۆر گرنگ لەسەر سیستمی راستەوخۆیی بۆ پۆلی ١٢
Reviewed by Unknown
on
11:24:00 ص
Rating:

Post Comment
ليست هناك تعليقات: