هواوی ڕکابەری ئایفۆن دەکات
كۆمپانیای “هواوی” چینی بەنیازی دروستكردنی مۆبایلێكی زیرەكە، كە وا باسدەكرێت، لەمۆبایلی ئایفۆن هەشت “باشترە”.
مۆبایلەكە ناوی Mate 10 لەكۆتایی ئەمساڵ دەخرێتە بازاڕەكانی جیهانو لەزاری بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكەوە ئەوە بڵاوكراوەتەوە، كە ئەو مۆبایلە “زۆر لەمۆبایلی ئایفۆن هەشتی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی باشتر”.
ریچارد یۆی بەرێوەبەری كارەكانی كۆمپانیاكە لەو بارەوە رایگەیاندووە، مۆبایلەكە خاوەنی باترییەكی بەهێزە، كە تەمەنێكی درێژی دەبێتو لەگەڵ بوونی شاشەیەكی گەورەو توانایەكی باش بۆ وێنەگرتن.
هەروەها مۆبایلەكە بەسیستەمی ئەندرۆید كاردەكاتو خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە، كە وردەكارییەكەی نەخراوەتە روو.
ئەمە لەكاتێكدایە كۆمپانیای ئەپڵ تائێستا مۆبایلی ئایفۆن هەشتی نەخستووەتە بازاڕەكانی جیهان، كە چاوەڕێدەكرێت خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزبێت.
نووسراوه لهلایهن
user post
هواوی ڕکابەری ئایفۆن دەکات
Reviewed by Unknown
on
4:50:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: