وهزارهتی خوێندنی باڵا زانكۆییهكی له زانكۆ باوهڕپێكراوهكان لادا
له چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵا زانكۆی ئازادی ئیسلامی – سنندج ی ە لە لیستی زانكۆ باوەڕپێكراوەكان لادا و ڕێكخەری پەیوەندیە زانستیەكانی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ڕایدەگەینێت ئەو هەنگاوە لە پێناو باشتركردنی كوالێتی خوێندن دایە.
د.نەزاكەت حسێن بۆ كوردیو ووتی “لادانی زانكۆی ئازادی ئیسلامی -سنندج لە لیستی زانكۆ باوەرپیكراوەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان ،لەو هەوڵانەیە كە وەزارەت بۆ باش كردن و بەیزكردنی كواڵیتی پەیوەندیە زانستیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و زانكۆكانی دەرەوەیە. بەردەوامیش بەدواداچون و پێداچونەوە هەیە بۆ كواڵیتی وهەڵسەنگاندنی جۆر و ستایلی خوێندن لەو زانكۆیانەی كە وەزارەت متمانەی پێكردوون”.
و ڕێكخەری پەیوەندیە زانستیەكانی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و كۆماری ئیسلامی ئێران دوپای كردەوە كە “پێویستە هەر خوێندكارێك دەیەوێت لە زانكۆیەكی بیانی بخوێنێت لە پێشدا سەردانی وەزارەت بكات تاكو دڵنیابێت لە رەزامەندی زانكۆكە لە لایەن وەزارەتەوە “.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: