Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی ئەنجامی پۆلی 12ی ئامادەیی

مالپەری روداویش لەسەر زاری بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەوە ئەم ھەوالەیان بلاوکردەوە: رووداو – هەولێر بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی تۆڕی میدیایی رووداوەوە بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەلایەن چەند ماڵپەڕێکەوە رەتدەکاتەوە. کەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند “دەمەوێ لەڕێگەی رووداو هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتبکەمەوە کە باس لە بڵاوکردنەوەی ئەنجامی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکەن و سەرجەمی ئەو هەواڵانە ناڕاستن”. ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک ماڵپەڕی هەرێمی کوردستان هەواڵی راگەیاندنی ئەنجامەکانیان بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان دەڵێت، پێویستە قوتابی و خوێندکار نەکەوێتە ژێر کاریگەری “هەواڵی ناڕاستی هەموو پەیج و ماڵپەڕێک، کە ئامانجیان زیادکردنی ژمارەی سەردانکارانیانە، بۆیە لەگەڵ کۆتایی پرۆسەکە لە پەیجی وەزارەت ئەنجامەکان بڵاودەکرێتەوە و بە فەرمی رادەگەیێندرێت”. لەبارەی وادەی راگەیاندنی ئەنجامەکان، کەریم لەتیف رایگەیاند، هێشتا کارەکان تەواو نەبوون، هەوڵدەدەن کۆتایی ئەم مانگە ئەنجامەکان رابگەیێنن. هەفتەی رابردوو، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکیدا بۆ گەرمیان رایگەیاند، هەوڵدەدەن تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە ئەنجامی پۆلی 12ی ئامادەیی رابگەیێنن. رۆژی 17-7-2017، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی راگەیاند. 255 هەزار قوتابیی پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردووە. 

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی ئەنجامی پۆلی 12ی ئامادەیی Reviewed by Unknown on 9:24:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: