گۆڕانکاری و سوودەکانی ڕۆژووگرتن دوای مانگێک
بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی عەرەبیە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە کراوە کە لە ماوەی ڕۆژووگرتندا بەسەر جەستەدا دێن بەم جۆرە:
– ڕۆژووگرتن بۆ ماوەی یەك مانگ کۆتایی بەو ماددە ژەهریانە دەهێنێت کە لەناو جەستەدا کۆبوونەتەوە و جەستە پاك دەکاتەوە لەو خانانەی کە مردوون و یارمەتیدەرە لە نوێکردنەوەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن کە گرنگن بۆ گەشەی جەستەی مرۆڤ.
ڕۆژووگرتن کاری پەنکریاس باشتردەکات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە و جەستە پاكدەکاتەوە لە نیکۆتین و کافایین. –
ڕۆژوو بە هەلێك دادەندریت بۆ ئارامبوونەوەی ئەندام و خانەکانی جەستەی مرۆڤ. بۆ ئەوەی دووبارە چالاك ببنەوە و کارەکانیان سەر لە نوێ ڕێكبخەنەوە.
– لەگەڵ ئەمانەشدا لە ماوەی ڕۆژووگرتندا سوڕی خوێن تازە دەبێتەوە و چالاك دەبێت و کاری کۆئەندامی هەرس باشتر دەبێت. ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی کێشی زیادە و سووتاندنی چەوری.
– هەر بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە ڕونکراوەتەوە کە ڕۆژووگرتن بۆ ماوەی یەك مانگ یارمەتیدەرە لە چارەسەری هەندێك لە نەخۆشیەکانی وەك ڕۆماتیزم و کۆبوونەوەی ئاوی زیادە لە جومگەکاندا. هەروەها زیادبوونی توانای هەستەوەرەکان و چارەسەری کێشەکانی کۆڵۆن و هەستیاری.
– بە هۆی ئەوەی کە ڕۆژوو دەبێتە هۆی لەناوبردن و ڕزگارکردنی جەستە لە ماددەی ژەهری کەڵەکەبوو، مێشك و دەمارەکانیش پاك دەبنەوە لە ماددە ژەهرییەکان و خانە مردووەکان کە ئەوەش وادەکات کاری سیستمی بەرگری لەش باشتر بێت.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: