Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ھیچ کاتێك بیرت کردوەتەوە ، بۆچی ڕقت لە پارتی و بارزانی ە ؟ 

بھمن عبدالله / كادرى پارتی

بۆ خویندەوارە ژیرەکانی زۆنی سەوز ، بێ لایەنەکان و گۆڕانەکان و بەشێك لە یەکێتیەکان !!
هیچ کاتێك بیرت کردوەتەوە ، بۆچی ڕقت لە پارتی و بارزانی ە ؟ ڕقت لە سەربەخۆی یە؟ 
ـ گەرسنورەکەت شارەکەت خزمەت نەکراوە؟ نازانی پارتی و بارزانی ۲٥ ساڵە ۲٥ ڕۆژ دەسەلاتی ئەو سنورە یان بەدەست نەبوە ؟

۲٥ ساڵە دەسەڵاتی ئەوسنورە لای یەکیتی و کۆنە یەکیتیەکانی ناو گۆڕان بوە ؟
ـ قەت پرسیووتە لە ملیون و شتیک دەنگ لەو زۆنە پارتی ۱٠٠ هەزار دەنگیشی نیە ، یەکیتی و گۆران زورینەی هەرەزۆری دەنگەکانی ئیوەیان بردوە ؟ ئەی بۆ جنێو بەپارتی و بارزانی دەدەیت ؟
ـ داهاتی خاڵە سنوریەکان و داهاتی ناوخۆ و نەوتی شیواشۆکی جاران لە دوو ئیدارەی لای یەکیتی بوە و لە یەکگرتنەوەی ئیدارەش داهات و دەسەڵاتی ئەو سنورە هەرلای ئەوان بوە تاوانی پارتی و بارزانی چیە ؟
ـ ئایا تۆ نازانی کە لەدوای ئازادی عێراق و هاتنی بوجەی لە ۱۷٪ ، هەولیر و دهۆک زۆنی زەرد ٥۲٪ بردوە و سلیمانی زۆنی سەوز ٤۸٪ بردوە ، خەدەمات و تەعینات هەرکەس لای خۆی بوە ، دەربەندیخان لەسەر سەد و رانیە و دوکان لەسەر سەد و خورماڵ لەپاڵ تاڤگەکەی دا و کەلار لەتەنیشت سیروان و سلیمانی لەنیوان دوو سەد ، ئاوی پاکی خواردنەوەیان نیە تاوانی پارتی و بارزانی چیە ؟
ـ جادەی کەلار دەربەندیخان سلیمانی هەلەبجە سلیمانی ڕانیە دوکان ، دووسایدی نیە تاوانی پارتی چیە ؟
ـ ئایە دەزانیت پارتی پیش هاتنی نیچیرڤان بارزانی بۆ گەرمیان لەکۆی ٥٠ هەزار دەنگ دەر ۱٠ هەزار دەنگی هێنا ، لە هەڵبژاردنی ساڵی ۲٠٠۹ ،دوای هاتنی نیچیرڤان بارزانی بۆ گەرمیان و سەرف کردنی ٤٥٠ ملیۆن دۆلاری شرینی نەوت بۆ ئەوسنورە بەدەر لە ٤۸٪ بوجەکە و تەعین کردنی ٥٠٠ مامۆستا لەکەلار و دروستکردنی ۱٠٠٠ خانوو بۆ کەسوکاری سەربەرزی ئەنفال ، لەهەڵبژاردنی ساڵی ۲٠۱۳ پارتی لە کۆی ٥۸ هەزار دەنگدەری گەرمیان ۷٥٠٠ هەزار دەنگی هێنا ؟! ئیدی بۆ جنیو بەپارتی و بارزانی دەدەیت ؟
ـ دەزانی گەر پارتی بەس مەجالی خزمەتی درابێت خزمەتی کردوە و لەژیانی لقەکانی ئەو سنورە دەسەڵاتی دانانی مدیری مەدرەسەیەکیان نەبوە ؟ و هەرکاتیش موچە یان کارەبا نەبووبیت ئیوە بارەگاو کادری پارتیتان بەرد باران کردوە ؟
ـ ئایە نازانی کێ پێشنیاری بڕینی بووجەی کوردستانی دایە مالکی ، ئەی بۆ جنیو بەپارتی و بارزانی دەدەیت ، گەر پارتی و بارزانی نەوتیان دەرنەهێنایە و ئیتفاقیان لەگەل تورکیا نەکردایە بۆ ناردنە دەرەوەی ئیستا نیو موچەش نەدەبوو ؟ ئەی بۆ جنیو بەپارتی دەدەیت ؟
ـ ئایە دەزانیت داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوریەکانی سلیمانی و داهاتی ناوخۆ و تەنکەرە نەوتەکان نایەتە هەولیر و ئەو نەوتەش دەفرۆشریت بەبۆری ٦۸٪ هی زۆنی زەردەو نیوموچەی پێ دەدرێت ! ئەی بۆ جنێو بەبارزانی دەدەیت ؟
ـ گەر تۆ لەو سنورە سود مەند نەبوویت لە زەوی ئایە دەزانیت ، کەسیکی دەسەلات داری سلیمانی ۷٥ هەزار مەتر دووجا زەوی لەسەر ناوی خۆی تۆمار کردوەو ژنەکەشی حەوت هەزار مەتر دووجا و گۆڕانیش ۱۲٠ هەزار مەتری لەسەر تاپۆ کراوە ؟! گەر ئەوانە دابەشکرایە هیچ فەرمانبەریک بێ زەوی نەدەبوو ؟ ئەی تاوانی پارتی و بارزانی لەکوێیە ؟!
ـ ئایە دەزانیت من ڕام وایە گەر کادریکی پارتی یان کەسێکی بی لایەن لەزۆنی زەرد نەبوونی خزمەتگوزاریەک لەم زۆنە بەتاوانی یەکیتی و گۆڕان بزانێت من بەگەمژەو نەفامی دەزانم ؟
ـ پارتی تاوانی چیە سلیمانی سێ پاریزگاری هەیە و پاریزگاکەش بێ پاریزگارە ؟ پارتی پارەی وشکەساڵی سلێمانی و پارەی ئاوەدان کردنەوەی هەڵەبجەی دزی ؟ ئەی بۆ جنیو بەپارتی و بارزانی دەدەیت ؟ 
ـ ئایە دەزانی و بۆ جاریک جیاوازیت لە نیوان ئاوەدانی زۆنی زەرد و سەوز کردوە ، ئایە قەت پرسیت منداڵەکانی زۆنی زەرد بۆ بێ بەش ناکرین لە خویندن و هی زونی سەوز ساڵێک سێ مانگ دەخوینن ، هەرگیز پرسیارت کردوە بۆچی لەم قەیرانە داراییە کاسبی لەزۆنی زەرد نەوەستاوە ، بەڵام لە زۆنی سەوز تەماتە فرۆشیش هاوار دەکات مردین لەبرسا ؟ ئەی بۆ جنیو بەپارتی و بارزانی دەدەیت ؟ 
ـ لە زۆنی زەرد ئازادی نیە و پارتی و بارزانی راگەیاندن و خەلک سەرکووت دەکەن ؟؟ ئەی پرسیووتە ژمارەی ئەو نوسەر و رۆشنبیر و رۆژنامە نووس و مامۆستا و سەرمایەدارەی لە زۆنی سەوزەوە هاتونەتە زۆنی زەرد چەندە ؟ بۆ جنیو بەپارتی دەدەیت .
ـ ئایە دەزانی ئەو بەرپرس و راگەیاندنە حزبیانەی کەئیستا بەناوی نەبوونی موچەو نەبوونی خزمەتگوزاریەوە دژی ریفراندۆم و بارزانی هان تان دەدەن و ئێوەش ئاوازی ئەوان دەژەنن ، خۆیان سەرچاوەی ئەو نەهامەتیەن و بۆ دریژە دانە بەو تاڵان و برۆیە دژی دەوڵەتی سەربەخۆ و یەکگرتووی کوردستانن و بەخۆشیان دەڵێن بەرەی گەل ؟
تکایە تکایە تکایە جنیو مەدە بەژمارە و ئەرگۆمێنت ووڵامم بدەوە ، گەر درۆیەکی تیایە بیکێشە بەچاوما ، ئیدی بەسە ئەو سنورە شایەن بەخزمەتکردنەو خزمەت و ئاوەدانیش بەپارتی و بارزانی دەکرێت .
بەهیوام خوای گەورە هیدایەتی هەموو لایەک بدات بۆ ووتنی ڕاستی و حەق .
بهمن کاك عبداللە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ھیچ کاتێك بیرت کردوەتەوە ، بۆچی ڕقت لە پارتی و بارزانی ە ؟  Reviewed by Unknown on 2:47:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: