بەیاننامەیەک لە ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازیەوە
یه‌كێتی مامۆستایان له بێ هه‌ڵوێستییه‌وه بۆ ته‌شهیر و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه !به‌داخه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌ناو مامۆستایانی ماوه به‌سه‌ر چوو ( ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی) له‌بری كاركردن بۆ گیِڕانهوهی متمانه‌ى مامۆستایان بۆ رێكخراوه‌كه‌یان و ده‌رهێنانی له‌كۆت و به‌ندی حزبی و نیشاندانی هه‌ڵوێستێكی پیشه‌ییانه بۆ داكۆكیكردن له‌مامۆستایان و دروستكردنی فشار له‌سه‌ر ئه‌و حكومه‌ته‌ى كه ماف و ئیمتیازی مامۆستایانی كردووه به هه‌واڵی به‌په‌له‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و له‌بری چه‌مینه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌زاران مامۆستایه‌ی كه چه‌ندین مانگ بوێرانه رووبه‌رووی سیاسه‌تی تههمیشكردنی په‌روه‌رده و ژیانی مامۆستایان و داهاتووی نه‌وه‌كانمان بوونه‌وه، له‌لێدوانێكی نابه‌رپرسانه‌دا بۆ سایتی ( خه‌ڵك) تۆمه‌تی حزبیبوون ده‌خاته پاڵ مامۆستایانی ناڕازی و هه‌وڵه‌كانیان به بێ ئاكام ناوزه‌ند ده‌كات. ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی له‌كاتێكدا تۆمه‌ته‌كانی ناوبراو ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا وه‌بیر جه‌نابیان و رێكخراوه ماوهبهسهرچووهكهیان ده‌هێنینه‌وه كه مامۆستایان له‌ئێستادا له‌خراپترین بارودۆخی داراییدان و له‌بری خۆهه‌ڵواسین به به‌ڵێنه پوچه‌كانی حكومه‌تدا، پێویسته هه‌ڵوێستێكی جدیتان له‌مه‌ڕ كێشه‌كانی مامۆستایان هه‌بێت و خۆتان له‌و سیاسه‌ته شه‌رمنانه رزگاربكه‌ن كه جگه‌له بێ متمانه‌یی هیچی دیكه‌ی بۆ سه‌وز نه‌كردوون.
هاوكات، لێره‌وه پێتان راده‌گه‌یه‌نین، ئێوه‌ی به‌ناو نوێنه‌ری مامۆستا سه‌ره‌ڕای به‌سه‌رچوونی ماوهكهتان، تا ئێستاش له‌سه‌ر حسابی ئابونه‌ی مامۆستایانی ئه‌ندام موچه‌ی چه‌ور وه‌رده‌گرن و ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌لی ئه‌و رێكخراوه بۆ كاری تایبه‌تی و شه‌خسی خۆتان به‌كارده‌هێنن.
به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، خۆپیشاندانی هه‌زاران مامۆستا به‌بێ كه‌ڵك و بێبه‌رهه‌م وه‌سفده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی كوردستان شاهیده كه ئێوه‌و مانان بوون به‌به‌شێك له‌سیاسه‌تی حزب و حكومه‌ت و به‌ئاشكرا دژایه‌تی هه‌ڵوێستی مامۆستایانتان كرد و بوونه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئێمه پێمانوایه توانیمان گه‌وره‌ترین په‌یام بگه‌یه‌نینه حكومه‌ت به‌وه‌ی كه بڕیاری نایاسایی بڕینی موچه‌ی مامۆستایان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و هه‌ر له‌ڕێگای ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه رای گشتی و میدیاكان و لایه‌نه پهیندیدارهكانمان له خراپی گوزه‌رانی مامۆستایان و كه‌رتی په‌روه‌رده ئاگاداركرده‌وه !
ده‌پرسین كاریگه‌ری ئێوه له‌سه‌ر حكومه‌ت بۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایان چیبووه؟ به‌ڵێنی ده‌ستكاریكردنی موچه و پێدانی پاره‌ی هاندا كه ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵی نه‌بووین به‌كوێ گه‌شت؟؟؟ كوا هه‌ڵوێسته‌كانتان؟؟؟
جارێكی دیكه، ئێوه و مامۆستایانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، له‌غیابی رێكخراوێكی پیشه‌یی بێلایه‌ندا، مامۆستایانی ناڕازی ئه‌ركی ئاڕاسته‌كردنی شه‌قامی مامۆستایان و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕازی مامۆستایانی غه‌درلێكراو ده‌گرنه ئه‌ستۆ و به‌وپه‌ڕی ئه‌مانه‌ته‌وه به‌رپرسیارێتی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی حكومه‌تێكی نابه‌رپرس جێبه‌جێده‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی
04/06/2017
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
ليست هناك تعليقات: