وەزارەتی ئەوقاف: لەکەس قبوڵ ناکەین لەخۆیەوە بیکاتە جەژن
نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان دوپاتیده‌كاته‌وه، ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه (24-6-2017) یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاری ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ له “پانۆرامای نه‌وا”دا، وته‌بێژی ئه‌وقاف رونیكرده‌وه، لیژنه‌ی باڵای ئه‌وقاف له وه‌زاره‌ت و پێنج به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و هه‌ر 20 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستاندا له هاوئاهه‌نگی ته‌واودا ده‌بن بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
وتیشی “ماوه‌ی بینینی مانگ له ئێواره‌دا ده‌بێت و ماوه‌ی 15 خولهك ده‌خایه‌نێت، بۆیه ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه‌وه بینرا، ئه‌وا رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌كرێته جه‌ژن، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا رۆژی دووشه‌ممه جه‌ژن ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ دیوانی وه‌قفی سوننی عیراق و وه‌زاره‌تی كاروباری ئیسلامی و بانگه‌واز و رێنمایی سعودیه هاوئاهه‌نگی ته‌واویان هه‌یه”.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ساڵی رابردوو له ناوچه‌یه‌كی كوردستان رویدا و به ته‌نها كرا به جه‌ژن، ئایا رێ بهدوبارهبونهوهی ده‌ده‌ن؟ نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف جه‌ختیكرده‌وه، رێ به هیچ كه‌س و مامۆستایه‌كی ئایینی ناده‌ن له‌خۆیانه‌وه بڕیار له جه‌ژن بده‌ن و وتی “رێگا به بڕیاری تاكه‌كه‌سی ناده‌ین له‌باره‌ی جه‌ژنه‌وه”.
سه‌باره‌ت به مامۆستاكه‌ی ساڵی رابردوش ئه‌و حاڵه‌ته‌ی دروستكرد، وتی “سزادراو ماوه‌یه‌ك له وتاردانی ئایینی دورخرایه‌وه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی”.
نەوا
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
ليست هناك تعليقات: