به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پەروەردەی ھەڵەبجە داوای سەربەخۆیی تاقیكردنەوەكان دەكات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه داواكاریه‌ك له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆبونی تاقیكردنه‌وه‌و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی ئهزمونهگشتیهكان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ده‌مانه‌وێت وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت”.
ماوه‌ی زیاتر له‌سێ ساڵه هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگایه‌كی هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام زۆرێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كان نه‌كراونه‌ته‌وه‌و تائێستا هه‌ر سه‌ر بهسلێمانین و تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونه گشتییه‌كانی پۆلی 12ش به‌هه‌مانشێوه سه‌ر بهسلێمانیه.
سۆران عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌وه‌كاله‌ت له‌لێدوانێكدا “ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونه گشتیه‌كانی خوێندكارانی پۆلی 12 له‌هه‌ڵه‌بجه سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانیه‌و ئێمه داواده‌كه‌ین ئه‌نجامی ئه‌زمونه گشتیه‌كان وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یه‌نرێت بۆ ئه‌مساڵ”.
وتیشی:”له‌دوساڵی ڕابردودا پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بوه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵیمانه, هه‌رچه‌نده په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌په‌روه‌رده‌ی دایك داده‌نێین، به‌ڵام پێمان باشه له‌مساڵه‌وه سه‌ربه‌خۆبین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده گفتوگۆی كردوه‌و داواكاریه‌كه‌ی ئاراستهكردوه، به‌ڵام وه‌كو ئه‌و وتی:”تائێستا یهكلانهبۆتهوهو گفتوگۆ له‌وباره‌یه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه، هیوادارین پێش ده‌ستپێكی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونه گشتیه‌كان ئه‌و بڕیاره بدرێت”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: