هێڵەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت رادەگیرێت
نورده‌ین عوسمان به‌رێوه‌به‌ری ته‌كنیكی له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌لێدوانێكدا بۆSNNرایگه‌یاند: بۆ تاقیكردنه‌وه نیشتمانیه‌كانی ئه‌مساڵی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و 9ی بنه‌ڕه‌تی هه‌موو رێوشوێنكی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر به‌جۆرێك كهبهربگیرێت له‌دزه تاقیكردنه‌وه نیشتمانیه‌كان.
ئاشكراشیكرد”له‌مساڵدا هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندیكردن له‌كاتی تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كاندا راده‌گیرێت، ئه‌وه‌ش رۆڵێكی ئیجابی ده‌گێڕێت بۆ به‌رگرتن لهبلاَوكردنهوهی پرسیاری تاقیكردنه‌وه نیشتمانییه‌كان”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو جگه‌له‌وه چه‌ند رێنماییه‌كی نوێ ده‌ركراوه كه‌تایبه‌ته به‌به‌رێوه‌بردنی تاقیكردنه‌وه نیشتمانیه‌كان بۆئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی سالاَنی رابردوو روونه‌داته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی كه‌دووچاری به‌شێك لهخوێندكاران و هۆڵی تاقیكردنه‌وه نیشتمانیه‌كان ده‌بێته‌وه دزه‌كردنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه نیشتمانیهكانه به‌ر له‌تاقیكردنه‌وه‌كان و ڕوونیش نییه ئاخۆ ئه‌مساڵیش ئه‌و حاڵه‌ته رووده‌داته‌وه یاخود نا.
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
ليست هناك تعليقات: