بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور لەگەڵ بەرێوەبەری هۆلەكانی تاقیكردنەوە كۆبۆوە
بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەرێوەچوونی ئەزموونە گشتییەكان،بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەری هۆڵەكانی تاقیكردنەوە كۆبۆوە.
رۆژی یەكشەممە بەرواری ١١-٦-٢٠١٧ لەدیوانی پەروەردە، مامۆستا (عەباس محەمەد) بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور بەئامادەبوونی مامۆستا جەلال كەریم سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و لیژنەی ئەزموونەكان لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەری هۆڵەكانی تاقیكردنەوە كۆبۆوە لەمیانەی ئەو كۆبوونەوەدا باس لەئامادەكارییەكان و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی هەر كێشەو كەموكورییەك كرا. هەر لەو كۆبوونەوەدا بەرێوەبەرانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە ئامادەباشی خۆیان بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان دەربڕی كەوا بڕیارە لەرۆژانی ١٤-٦ و ١٥-٦ لەسنووری پەروەردەی مەخموور ئەنجام بدرێت.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور لەگەڵ بەرێوەبەری هۆلەكانی تاقیكردنەوە كۆبۆوە
Reviewed by Unknown
on
8:52:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: