عەبادی و بارزانی جەخت لە “گرنگی یەكڕیزی” دەكەنەوە
حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا جەخت لەسەر گرنگی یەكڕیزی و دوركەوتنەوە لە هەمو ئەو شتانە دەكەنەوە كە كاردەكەنە سەر بەردەوامی قەبارەی سەركەوتنەكان.
ئاوێنە: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ(شەممە) لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە حەیدەر عەبادی و مەسعود بارزانی لەڕێگەی تەلەفۆرنەوە تاووتوێی تەواوی دۆخە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەكانی وڵاتیان كردوە.
هەروەها لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و مەسعود بارزانی رەوتی شەڕی موسڵ و سەركەوتنە بەدەستهاتوەكان و بەردەوامی هەماهەنگی نێوان سوپا و هێزی پێشمەرگەیان تاووتوێ كردوە بۆ رزگاركردنەوەی ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی داعش ماون.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشدا ئاماژە بەوە دراوە كە جەختیشیان لەسەر یەكڕیزی و دوركەوتنەوە لە هەمو ئەوشتانە كردۆتەوە كە كاریگەریان لەسەر بەردەوامی قەبارەی سەركەوتنە بەدەستهاتوەكان دەبێت لەكاتێكدا كە هێزەكان نزیك بونەتەوە لە سەركەوتنی یەكجاری بەسەر تیرۆردا و گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچە ئازادكراوەكان كە ئەمەش پێویستی بە هەوڵی زیاتر لەو روەوە.
Awene
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ليست هناك تعليقات: