قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن 8 ساڵه ، به باڵای دوو مه‌تر به‌رزییه‌وه له‌پۆله‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت
منداڵێکی ته‌مه‌ن 8 ساڵه که 2 مه‌تر و یه‌ک سه‌نتی مه‌تر به‌رزییه، به باڵابه‌رزترین منداڵی جیهان ناسراوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له yjc کاران سینگ دانیشتووی میرۆت له ویلایه‌تی ئۆتار پهرداشی هیندستان له ته‌مه‌نیدا ڕیکۆردی به‌رزترین منداڵی هه‌بووه و ته‌نانه‌ت ناوی له کتێبی گینس تۆمار کراوه. ناوبراو له کاتی له‌دایکبوونی قورسترین و به‌رزترین منداڵه ساوای جیهان بووه.
باوکی ته‌مه‌ن 41 ساڵه‌ی ده‌ڵێت: کاتێک که کاران له دایکبووه، 7 کیلۆ و 800 گرام کێشی هه‌بووه و به‌رزییه‌که‌شی 63 سه‌نتی مه‌تر بووه. به‌م بۆنه‌شه‌وه ناوی له کتێبی ڕیکۆرده‌کانی جیهانی گینس تۆمار کرا. کاران هه‌روه‌ها له ته‌مه‌نی 5 ساڵیش‌دا نازناوی به‌رزترین منداڵی جیهانی برده‌وه. له ئێستادا ته‌مه‌نی 8 ساڵه و ده‌مانه‌وێت ناوه‌که‌ی سه‌ر له نوێ له‌م کتێبه‌دا تۆمار بکرێته‌وه.
به‌ڵام کاران ته‌نیا باڵابه‌رزی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه نییه و ئه‌مه‌ی له دایکی به میراتی پێگه‌یشتووه. دایکی ته‌مه‌نی 33 ساڵه و به‌رزییه‌که‌شی 2 مه‌تر و 19 سه‌نتی مه‌تره که نازناوی به‌رزترین ژنی هیندستانی پێدراوه. ناوبراو یاری باسکه ده‌کات و له ژماره‌یه‌ک یاری له ئاستی هیندستان و جیهاندا به‌شداریی کردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ڕوون نییه چی بووه‌ته هۆکاری باڵابه‌رزی ئه‌م منداڵ و دایکه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه چه‌شنه هۆرموونێک له جه‌سته‌یان به زۆرینه بێت و هۆکاری ئه‌مه بێت.
باوکی کاران وتی: به‌رده‌وام منداڵه‌که‌مان بۆ لای پزیشکی پسپۆڕ بردووه به‌ڵام تا ئێستا کێشه‌یه‌کی نه‌بووه، باری ته‌ندرووستیشی باشه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌رزی کاران ده‌گاته دووهێنده‌ی هاوپۆلییه‌کانی، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات وه‌ک ئه‌وان هه‌ڵسووکه‌وت بکات. کاران له سه‌ر ئه‌مه وتی: پاش ته‌واوبوونی ئیش و کاری خوێندن له قوتابخانه، له گه‌ڵ دۆستان و هاوڕێ له گه‌ڵ دایکم یاری باسکه ده‌که‌م. دایکم له ته‌مه‌نی 5 ساڵییه‌وه فێرم ده‌کات و ده‌مه‌وێت ڕۆژێک بگات وه‌ک ئه‌و یاری بکه‌م. به‌ڵام بواری زانستهکانیشم خۆش ده‌وێت.
کۆتایی/.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ليست هناك تعليقات: