خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی/بۆ حکومەت بماندەن لە سێدارە نایدەین ئەو بڕە پارە
بماندەن لە سێدارە، نایدەین ئەو بڕە پارە” ئەمە دروشمی بەشێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی بوو، کە وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕی ١٠٠ هەزار دینار دەیان وتەوە.
ئەم خوێندکارانە لەبەردەم زانکۆکەیاندا خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و رەتیانکردەوە ئەو بڕە پارەیە بدەن وەک کرێی مانەوە لە بەشە ناوخییەکاندا، کە بەپێی فەرمانی زانکۆ ١ى ئایار دوا مۆڵەتە بۆ وەرگرتنی پارەکە لە خوێندکاران.
بۆ ئەمساڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دا بری ١٠٠ هەزار دینار لە خوێندکاری بەشە ناوخۆییەکان وەربگیرێت لە بەرامبەر مانەوەیان لە بەشە ناوخۆییەکاندا، ئەوەش لەکاتێکدایە ساڵانی پێشوو حکومەت دەرماڵەی دەدا بە خوێندکاران، دوو ساڵە دەرماڵە نەدراوە بە خوێندکاران.
لەسەر جێبەجێکردنى بڕیارەکە ئێن ئاڕ تی چەندینجار پەیوەندى بە سەرۆک و جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکارانەوە کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکانیان نەدایەوە.
جگە لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی تائێستا خوێندکارانی بەشە ناوخوییەکانی زانکۆکانی هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و چەرموو ئەو بڕە پارەیان نەداوە، بەڵام زانکۆکانی دیکە پارەکەیان لێ وەرگیراوە.
١٥ زانکۆی حکومی لە هەرێمی کوردستان هەن، کە نزیکەی ٤٠ هەزار خوێندکاری بەشە ناوخۆییەکانیان هەیە.
ئەگەر هەر خوێندکارێک ١٠٠ هەزار دینارەکەی لێ وەربگیرێت، کۆی گشتی دەکاتە چوار ملیار دینار.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: