Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پرسەنامەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاوە

دەقی پرسەنامەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا:

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و ته‌واوى ئه‌ندامان، لایه‌نگران، دۆستان و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌ین و هاوخه‌مى و هاوده‌رمیمان له‌گه‌ڵیان ده‌رده‌بڕین. له‌ یه‌زدانى دلۆڤان داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه‌ دوایین كۆست و خه‌مى خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بێت.

هیوادارین بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ خه‌بات و تێكۆشان بۆ به‌دیهاتنى داوا ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستان و ئامانجه‌كانى به‌رده‌وام بێت كه‌ به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا له‌پێناویاندا ته‌مه‌نێكى درێژى خه‌بات و پێشمەر‌گایه‌تى به‌ڕێ كرد.

هاوده‌ردى و هاوخه‌میمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌.

انا لله وانا الیه راجعون.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
19/5/2017




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

پرسەنامەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاوە Reviewed by Unknown on 10:23:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: