Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەشنگال پەیوندیکردن بەحەشدی شەعبی شیعەوە بەردەوامەو فەرماندەیەکی پارتیش پەیوەندیان پێوە دەکات

.شنگال جارێكی دیكە ئاگر دەیگرێ

ڕۆژنامەنوس :سەرتیپ جەوهەر

فریای شنگال بكەون
پەیوەندیكردنی ئێزیدییەكان بە حەشدی شەعبی بەو ژمارەیەو بەو خێراییە، چاوەڕواننەكراو بوو، هەواڵی زۆر سەیر لەناوچەكە دەبیسترێت كە رەنگە جارێ‌ كەڵكی بڵاوكردنەوەی نەبێت، چونكە ژمارەكە لە سەدان تێپەڕیوە، رۆژانی داهاتوو ناوچەكە زۆر گەرمتر دەبێت لەئێستا، ئەگەر وابڕوات لەماوەیەكی زۆر كەمدا هەزاران كەس لەوانەی لەناو هێزەكانی پارتیدان و لەوانەش كە لەناو كەمپ و ناوچەكە نیشتەجێن پەیوەندی بەهێزەكانی حەشدی شەعبی دەكەن.
پارتی هێزێكی زۆری لەناوچەكە كۆكردۆتەوە، نازانرێت بۆ ئازادكردنی ناوچە ئازادنەكراوەكانی ئێزیدخانە، یان بۆ لێدانی هێزەكانی حەشدی شەعبی، بەڵام ئەگەری شەڕی نێوان حەشدو پێشمەرگە ئەگەرێكی كراوەیە.
ناكۆكییەكانی ناوچەكە زۆر قوڵترو ئاڵۆزبووە، رەنگە توركیا زۆر بەخێرایی بێتە ناو ئاڵۆزییەكەو یەكێك لە ئەگەرە بەهێزەكان شەڕی نێوان هێزەكانی هێزی پێشمەرگەو حەشدی شەعبیە، ئەمەش دیسان كارەسات بەسەر ناوچەكەدا دێنێت و رەنگە ئاڵۆزییەكی دیكە دروستبكات جیاوازبێت لەوانی پێشوو.
جگە لەمیللەتی كورد، ئەوەی زیانی راستەوخۆی بەردەكەوێت ئێزیدییەكانە كە هێشتا نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و لەئاوارەیین جارێكی دیكە توشی شەڕو ناخۆشی ببنەوە، بۆیە پێویستە پارتی حەكیمانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكات و ئێزیدییەكانیش .بەئاسانی نەكەونە داوێك كە رەنگە توركیا پلانی بۆ داڕشتبێت..

شایانی باسە بەپێی زانیاریەکان یەکێک لەو ٦٠٠ کەسە کە پەیوەندیان بەحەشدی شەعبی شیعەوە کردوە  (فەرماندەی سریە لەهێزەكانی پارتی دیموکراتی کوردستانی تێدایە)




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

لەشنگال پەیوندیکردن بەحەشدی شەعبی شیعەوە بەردەوامەو فەرماندەیەکی پارتیش پەیوەندیان پێوە دەکات Reviewed by Unknown on 11:38:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: