وەزارەتی ئەوقاف سبەینێ یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستان دیاری دەکات
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەدرێت.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم، ڕايگەیاند، سبەینێ لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف کۆدەبێتەوە و چاودێری بینی مانگ دەکەن لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا.
ڕاشیگەیاند “ئەگەر سبەینێ مانگ بینرا ئەوا ڕۆژی هەینی ٢٦ ی ئایار وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەگەر سبەینێ مانگ لەهەرێمی کوردستاندا نەبینرا، ئەوا ڕۆژی شەممە ٢٧ ی ئایار وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەکرێت.
بە وتەی نەبەز ئیسماعیل سبەینێ لەگەڵ وەزارەتی ئەوقافی عێراق هەماهەنگیان دەبێت، بۆئەوەی بەیەکەوە بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بدەن.
ساڵانە چەند ڕۆژێک پێش مانگی ڕەمەزان لیژنەی بینینی مانگ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمدا، چاودێری مانگ دەکات و لەگەڵ بینینی مانگدا بڕیار لەسەر یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەدرێت.
مانگی ڕەمەزان یەکێکە لە مانگەکانی ساڵنامەی کۆچی و تێیدا موسڵمانان بەڕۆژوو دەبن و بە ئەنجامدانی پەرستشە ئاینییەکان ڕۆژەکانیان بەڕێدەکەن.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: