خوێندن لە كۆلێژی یاسا مەرجدار دەكرێت
لە كۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەندیكای پارێزەراندا، گفتوگۆ لەسەر خوێندن لە بەشی یاسا لە كۆلێجەكان كرا و بڕیارە خوێندن لەو بەشە و مەرجدرا بكرێت.
ئەمڕۆ دووشەم هەشتی ئایار/مایۆ لە كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ بەختیار حەیدەر سەرۆكی سەندیكای پارێزەران چەند پێشنیازێكیان بە وەزارەتی خوێندنی باڵا دا.
لەو كۆبوونەوەیە پیشنیازی كردنەوەی خوێندنی باڵای پیشەیی بۆ پارێزەران و هەژماركردنی خزمەتی پارێزەری بۆیان لە كاتی پێشكەشكردن بۆ پڕۆسەی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دكتۆرا كرا.
لەبەرامبەردا وەزیری خوێندنی باڵا ڕای گەیاند، مەرجی پێویست بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لە بەشەكانی یاسا دادەنێن، هەوڵ دەدەین زمانەكانی (كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی) بكەینە مەرجی سەرەكی وەرگرتن لە بەشی یاسا، لە هەمان كاتدا پێداچوونەوە بە وەرگرتنی لقی زانستی لە بەشی یاسا دەكەین.
لە بەرامبەر ئەو پێشنیازە و مەرجەكانی خوێندنی باڵا فەرهاد سیامەند مامۆستای یاسا و هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسا بە “وشە”ی ڕاگەیاند، ئەو بڕیارە بە پێنشیازێكی وا ناچێتە جێبەجێكردن، بەڵكو پێویستی بە لێكۆڵینەوەی تەواو هەیە و ڕەنگە یاسایەكی تایبەتیشی بوێت كە لە پەرلەمان دەربچێت، چونكە یاسای خوێندن لە هەرێمی كوردستان هەیە و جیاكردنەوەشی پێویستی بەیاسا هەیە.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: