لیژنەی لێکۆڵینەوە کێشەی ئەو قوتابیەی یەکلایی کردەوە کە دەوترا مامۆستاکەی چاوی کوێرکردوە.
په‌روه‌رده ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئاشكراكرد..”ده‌توانن سكاڵا تۆماربكه‌ن”په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی خوێندكاره‌كه‌ی ناحیه‌ی به‌مۆ ئاشكراده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “خانه‌واده‌ی خوێندكاره‌كه ناحه‌قیان كردوه‌و ئه‌و مامۆستایه‌شی تۆمه‌تبار كرابوو، گواستراوه‌ته‌وه”، ده‌شڵێت:”مامۆستایان سه‌رپشك كراون له‌وه‌ی كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر خانه‌واده‌ی خوێندكاره‌كه تۆماربكه‌ن”.
دوای ئه‌وه‌ی له‌گوندی گمه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی به‌مۆ وا بڵاوكرایه‌وه كه خوێندكارێكی پۆلی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تی به‌ناوی (په‌یڕه‌و موحسن) كه‌ته‌مه‌نی 11 ساڵه به‌لێدانی مامۆستایه‌كی چاوێكی له‌ده‌ستداوه, په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێنا.
دارا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ی ئاشكراكرد‌و وتی:”له‌ئه‌نجامدا بۆمان ده‌ركه‌وت كه به‌هیچ جۆرێك مامۆستایانی ئه‌و خوێندنگه‌یه كاری له‌و جۆره‌یان نه‌كردوه”.
وتیشی:”له‌ڕاپۆرتی پزیشكیدا ده‌ركه‌وتوه ئه‌و خوێندكاره (چقڵی دار) چوه به‌چاویدا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی چۆته‌سه‌ر دارێك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری هێلانه‌ی كۆتر بكات”.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و خوێندكاره كردیان به‌رامبه‌ر مامۆستایان به‌تۆمه‌تباركردنیان، ناحه‌قیه‌كی گه‌وره بوو, بۆیه ئێمه له‌ئێستاداو له‌دوای ده‌ركه‌وتنی ڕاستیه‌كان، مامۆستایانی ئه‌و خوێندنگه‌یه‌مان سه‌رپشككردوه له‌وه‌ی سكاڵای یاسایی تۆماربكه‌ن”.
سه‌باره‌ت به‌و مامۆستایه‌شی كه تۆمه‌تباركرابوو، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، “سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌نگۆكه ڕاست ده‌رنه‌چوو، به‌ڵام مامۆستاكه گواستراوه‌ته‌وه بۆ خوێندنگه‌یه‌كی دیكه”.
سەرچاوە:ئێس ئێس ئێن
ڤیدیۆی ڕاپۆرتەکە ببینن
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
ليست هناك تعليقات: