شێوەی لێو کەسایەتی مرۆڤ پیشان دەدات
زۆر بابەت هەیە لە زمانی خوێندنەوەی جەستەدا کە حالەتی مرۆڤ پیشان دەدات و لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت.
ئەمەش بوارێکە کە ئەو کەسانەی پسپۆری بواری دەرونناسین لێکدانەوەی بۆ دەکەن. یەکێک لەو بابەتانەی کە زمانی جەستەیە بریتیە لە شیوەی لێو و هەر جۆرە ش لێکدانەوەیەکی هەیە بۆ حاڵەتی کەس.
١- ئەو کەسانەی شێوەی لێویان وەک ژمارە یەکە واتە لێویان تا رادەیەک گورەو ئاوساوە ، ئەوان کەسایەتی بەهێزیان هەیەو ناتوانن ئەوەی لەدڵیانە بیشارنەوەو خێراش باوەڕ بەبەرامبەر دەکەن و خۆشەویستن لەناو کۆمەڵگەدا.
٢- شێوەی ژمارە ٢ ، واتە ئەو کەسانەی لێویان بچوکە ، کەسانێکن کە خاوەن کەسایەتی خۆیانن و حەزیان لەپەیوەندی نیە لەگەڵ کەسانی ترو زۆر باوەڕیشیان بە خۆشەویستی نیەو بەگشتی ئەم جۆرە کەسانە بەردەوام خۆشحاڵن لەژیان.
٣- جۆری سێیەمی لێو، ئەو کەسانەی کە لێوی سەرەوەیان گەورەیەو لێوی خوارەوە بچوکتر، کەسایەتی ئەم جۆرە مرۆڤانە بەوە ناسراوە کە خاوەن حکمەو سەبرن لە ژیانو دەتوانرێ لە زۆر بابەتی ژیان پشتیان پێببەسترێ و کەسانی راستگۆو دڵسۆزن.و بەردەوامیش بێ ترس بڕیارە چارەنوسسازەکان دەدەن
٤-ئەو کەسانەی لێوی سەرەوەیان بچوکەو هی خوارەوەیان گەورەیە، ئەم جۆرە کەسانە کەسی عاتفینو زۆر هەستیارنو بەردەوام حەزیان لە شوێنی ئارام و دور لەقەرەباڵغیە.
وەرگێران لە عەرەبیەوە زانکۆلاین
ليست هناك تعليقات: