Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

داوای دخول عام له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت بڵاوی بكه‌ره‌وه‌

بۆردی فشاری په‌روه‌رده‌یی داوای داخڵ بونی‌ گشتی بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌كات، په‌رله‌مانتارێكیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “یاداشته‌كه‌یان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین”

ئه‌مڕۆ 25ی ئایاری‌ 2017 بۆردی فشاری په‌روه‌رده‌یی یاداشتێكی ئاراسته‌ی نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان كردو له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیشدا ناوه‌ڕۆكی یاداشته‌كه‌یان بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن خسته‌ڕوو.

هاژه‌ سالار سه‌رۆكی بۆردی فشاری په‌روه‌رده‌یی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “پێویسته‌ به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی هه‌رێم له‌ڕوی دارایی و ئابوری و سیاسیی و شه‌ڕی دژ به‌داعش و دواكه‌وتنی پڕۆسه‌ی خوێندن به‌هۆی بایكۆتی مامۆستایانه‌وه‌ خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی ئه‌ركی سه‌رشانیان گرانتربوو، بۆیه‌ له‌سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به‌به‌رپرسیارێتی داوای داخڵكردنی گشتیان بۆ ده‌كه‌ین”.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ ده‌وترێت تواناو ئاستی‌ خوێندكاران له‌ئاستی‌ پێویستدا نییه‌، هاژه‌ وتی‌:”ئاستی زانستی له‌تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت نه‌ك به‌ر له‌داخڵبون”.

لای خۆیشیه‌وه‌ سالار مه‌حمود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، “یاداشت و داواكارییه‌كانمان وه‌رگرتوه‌ له‌ڕێگه‌ی نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانه‌وه‌، دواتر ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێت و ئه‌وانیش ئاراسته‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای ده‌كات، هیوادارین له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و لیژنه‌كه‌وه‌ دیراسه‌یه‌كی جدی بۆ بكرێت”.

له‌ سناپ چات له‌گه‌ڵمان بن به‌رده‌وام هه‌واڵی نوێ ببینن به‌م ناوه‌

page_poli12



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

داوای دخول عام له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت بڵاوی بكه‌ره‌وه‌ Reviewed by Unknown on 7:26:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: