Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕاگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە

ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی راگەیاندراوێک سەبارەت بەخۆپیشاندانەکەی شەوی ڕابردووی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان بڵاودەکاتەوەو چەند خوێندکاراێک بەھەوڵدان بۆ نانەوەی پشێوی تۆمەتبار دەکات و ئاشکراشی دەکات چەند دەستێکی تێکدەر مۆلیدەی کارەبای بەشی ناوخۆیی خوێندکارانیان کوژاندۆتەوەو قوفڵی ئاویان گرتووتەوە، بۆئەو مەبەستەش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی ئەمکارەیان کردووە پێکدەھێنێت.

دەقی راگەیاندراوەکە:

بە ڕووداوەکانی شەوی ٣٠-٥-٢٠١٧ کە بەشێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەناوی کەمی خزمەتگوزاری ئاو وکارەبا و جی بەجێ نەکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە وەرگرتنی ١٠٠ ھەزار دینار لە خوێندکارانی بەشی ناوخۆی بۆ ماوەی ساڵێک. خۆپیشاندانێکیان رێکخست و توندوتیژی لێکەوتووە و بووە ھۆی داخستنی رێگای سەرەکی سلێمانی –کرکوک. دوای بەدواداچونمان و کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ بۆ چارەسەکردنی کێشەکان بۆمان دەرکەوت کە چەند دەستێکی تێکدەر مولیدەی کارەبای بەشی ناوخۆی خوێندکارانیان کوژاندۆتەوە و قوفڵی ئاویان گرتووتەوەکە ئەمەش ھۆکاری سەرەکی تێکچوونی بارودۆخەکە بووە. دواتریش چەند گروپێک بەناوی خوێندکارانەوە ھانی خوێندکارانیان داوە و پشێوی زیاتری لێکەوتووتەوە.

ئێمە وەک ئەنجومەنی زانکۆ وێرای دڵنیای تەواومان بۆ خوێندکاران کە سەرباری قەیرانی داریی ھەموو ھەولێکی خۆمان دەخەینە کار بۆ خزمەتی زیاتریان و لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و قایمقامیەت و بەرێوەبەڕایەتی کارەبا لە پەیوەندیداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ وەگرتنی بڕی ١٠٠ ھەزار دینار لە خوێندکاران ھیچ پەیوەندی بە زانکۆی سلێمانیەوە نییە و لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی زانکۆدا نی یە بەڵکو ئەمە بڕیاری ژمارە ٨٦ی ساڵی ٢٠١٦ ئەنجومەنی وزیرانە و لەسەرجەم زانکۆکانی تری ھەرێمی کوردستان جێ بەجێ کراوە. زۆر سوپاسی ھێزەکانی پولیس و ئاسایش و بەرگری شارستانی و تەواوی ھێزە ئەمنییەکان دەکەین کە ھاوکارمان بوون بۆ پاراستنی گیانی خوێندکاران و کەمپی زانکۆی سلێمانی

ئێمە وەک ئەنجوونی زانکۆی سلێمانی سەرباری ئیدانەکردنی ئەم کارە ناشایستەیانە کە بوونەتە ھۆی تێکدانی بەشێک لە کەل و پەلی زانکۆ و کاریگەری بەسەر ھاتوچۆی ھاوڵاتیانەوە بڕیار دەدەین بە :

١- پێک ھێنانی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو دەستانەی لە پشت گرتنەوەی ئاو و کۆژاندنەوەی کارەبای بەشە ناوخۆییەکانەوە ھەبوون و بە زووترین کات رێکاری پێویست دەگیرێتە بەر.

٢- ئێمە وەک زانکۆی سلێمانی بە تەواوی بەدواداچوون دەکەین بۆ ھەر کەم وکوریەک (ئەگەر ھەبێت ) لە بەشە ناوخۆیەکان بەتایبەت دوای ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە یەکێک لە باڵەخانەکانی بەشی ناوخۆیی کوڕان.

٣- داوا لە سەرجەم خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەکەین کە ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆ تەواوکردنی پرۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ .

ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕاگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە Reviewed by Unknown on 4:59:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: