ئه‌و گه‌نجه‌ی دنیای ڕزگار كرد، له قوتابخانه ده‌ركرابوو
ئه‌و هێرشه ئهلكترۆنییهی 150 وڵاتی گرته‌وه و خه‌ریك بوو ژیان له‌سه‌ر زه‌وی تێك بدات، به‌هۆی كوڕێكی گه‌نجه‌وه ڕزگاری بوو كه كاتی خۆی له قوتابخانه‌كه‌ی ده‌ركرابوو.
“ماركۆس هاچینز” كه ناسراوه به “Malware Tech”، قوتابیی ئه‌كادیمیای “ئۆلڤراكۆمپ” بوو له به‌ریتانیا، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ی بانگی ده‌كات بۆ لێپێچینه‌وه له‌سه‌ر تێكچوونی تۆڕی ناوخۆی دامه‌زراوه‌كه‌یان، ده‌ری ده‌كات، چونكه تۆمه‌تبار كرابوو به‌وه‌ی ئه‌و هاكی كردووه.
دیاره ئه‌و چیرۆكه ڕاست بووه و ئه‌و گه‌نجه شاره‌زای ته‌واوی ئه‌و بواره‌یه، به‌ڵام توانی قازانجێكی گه‌وره به هه‌موو زه‌وی بگه‌یه‌نێ، بۆیه پێی ده‌گوترێ “ڕزگاركه‌ری دنیا”، چونكه توانی چاره‌سه‌ری ئه‌و ڤایرۆسه بدۆزێته‌وه و ڕێگه له ته‌شه‌نه‌كردنی بگرێ.
ڤایرۆسی ” WannaCry” كه ڤایرۆسێكی كۆمپیوته‌ره و له هه‌ینی رابردووه‌وه ده‌ستی به ده‌ركه‌وتن كرد و توانی له ماوه‌ی ته‌نیا 24 سه‌عاتدا زیاتر لهن 75 هه‌زار كۆمپیۆته‌ر له 100 ده‌وڵه‌تی دنیا په‌ك بخات، ئێسته بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر دنیا، گه‌نجێك به ناوی “”MalwareTech ” ده‌ڵێت كه ته‌نیا رێگه بۆ خۆپاراستن له‌و ڤایرۆسه، خۆتۆماركردنه له ماڵپه‌ڕی ” talosintelligence”.
بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ڤایرۆسه‌كه دنیای تووشی شۆك كرد كه ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشی ڤایرۆسه‌كه له‌هه‌ر كاتێكدا كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیانه‌ی گه‌وره‌ی ڤایرۆسه‌كه دروستی كرد و ره‌نگه دروستی بكات، به‌ڵام به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و گه‌نج و توێژه‌ره به‌ریتانییه ته‌مه‌ن 22 ساڵه، ته‌نیا چاره‌سه‌ری خۆپارێزی له‌و ڤایرۆسه، خۆتۆماركردنه له ماڵپه‌ڕی تالۆس كه ئه‌وه‌ی كتوپڕ دۆزییه‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ كه خۆتۆماركردن له‌و ماڵپه‌ڕه هێما خراپه‌كه‌ی له‌و ڤایرۆسه‌دا هه‌یه ده‌كوژێت، كه به یه‌كێك له پڕۆگرامه خراپه‌كان داده‌نرێت كه كار بۆ بهشهفرهكردنی فایله‌كانی ئه‌و كۆمپیۆته‌رانه ده‌كات و ته‌نیا له به‌رامبه‌ر پاره ئازادیان ده‌كات. به‌ڵام روون نییه كه ئاخۆ خۆتۆماركردن له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا ده‌توانێت هه‌موو وه‌چه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه بوه‌ستێنێت و په‌كیان بخات ئه‌گه‌ر چه‌ته‌كانی ئه‌لیكترۆنی خۆیان بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هێرشه‌كه ئاماده بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه نوێیه‌كان، كۆریای باكور تۆمه‌تباره به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر زانیارییه‌كانی كۆشكی سپی و هۆڵیوودیان هاك كردبوو كه ئه‌مه‌ریكا ناچار كرد سیسته‌مێكی به‌رگریی نوێ دامه‌زرێنێ.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
ئه‌و گه‌نجه‌ی دنیای ڕزگار كرد، له قوتابخانه ده‌ركرابوو
Reviewed by Unknown
on
6:06:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: