بۆ ئەوەی وێنەسێڵفیەکەت زۆر جوان دەربچێت
وێنەی سێڵفی لەڕووی دەروونیەوە ئاسوودەی دەبەخشێتە ئەو کەسەی بەکاریدەهێنێت و هەستێکی خۆشی پی دەدات، بەڵام هاوکات زیانیشی هەیە و پسپۆڕان دەڵێن کاریگەری سلبی بۆ پێست هەیە، هەر بۆیە دەکرێت بەپێی پێویست سێڵفی بچرکێنین. ئەو کەسانەی زۆر وێنەی سێڵفی دەچرکێننن بێگومان دەبێت شارەزای باشیان هەبێت، بۆ ئەوەی وێنەکەیان زۆر جوان دەربچێت، بەڵام گرنگە ئەم یاسا ئاڵتونیە لەیاد نەکەن:
1-کاتێک وێنەی سێڵفی دەگریت ملت بەرز ڕابگرە، چونکە بەو شێوەیە گۆشەی وێنەگرتنەکەت زۆر گونجاو دەبێت و جوان وێنەکەت دەردەچێت.
2-بەئاگابە لە ڕاگرتنی کامێرای مۆبایلەکەت و یەکسانی بەرامبەر دەموچاوت، واتە بەرز ڕایبگرە لەگەڵ بەرزی ملت بەڵام هاوسەنگ بێت و خاڵێک دیاری بکە بەرامبەر ڕووخسارت، تا شێوەی دەموچاوت تێکنەچێت.
3-ڕووناکی زۆر گرنگە، چونکە وەستان لەبەردەم ڕووناکی نادروست ڕەنگە ببێتە هۆی گەورەکردن یان بچوکردنەوەی لوت یان چاوەکانت، هەربۆیە زۆر بە وریای مامەڵەی ڕووناکیەکان بکە.
4-واز لە هێنانە پێشەوەی لێوەکانت بهێنە، چونکە تەواوی ڕووخسارت دەشێوێنێت، بە یەکێک لە ناشرینترین ڕەفتارەکان دادەنرێت لەتەواوی جیهان.
5-بەکارهێنانی فیلتەرێک سادە گرنگە بۆ ئەوەی وێنەکەت دیمەنێکی جوانتر و سەرنجڕاکێشتری هەبێت.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: