سبەی کاتژمێر ١٠ و لەسەر وەسیەتی خۆی، نەوشیروان مستەفا لەگردی زەرگەتە دەنێژرێت
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ شه‌ممه كاتژمێر 10ی پێش نیوه‌ڕۆ ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌خاكده‌سپێردرێت.
شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: سبه‌ی كاتژمێر 10 ی به‌یانی ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌نێژرێت.
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشی: ته‌رمی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له گردی زه‌رگه‌ته‌ی سلێمانی ده‌نێژرێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا
ساڵی 1944 له گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام له شاری سلێمانی له دایكبووه
خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له سلێمانی ته‌واو كردووه
ساڵی 1967 كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كانی له زانكۆی به‌غداد ته‌واو كردووه
له سه‌ره‌تای حه‌فتاكان چووه‌ته نه‌مسا و ماسته‌ری له‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی له نه‌مسا خوێندووه
سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستی به كار و چالاكی سیاسی كردووه
یه‌كه‌م وێستگه‌ی ژیانی سیاسی له یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان بووه
ساڵانی 1963 و 1964 بووه‌ته ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیان
یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران بووه
له ساڵی 2009 بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لیستی گۆڕانی دروستكرد
چه‌ندین كتێبی له بواری سیاسیی و مێژوویی و ئه‌ده‌بی هه‌یه
له ساڵی 1981 ژیانی هاوسه‌رێتی پێكهێناوه
باوكی دوو كوڕ و كچێكه به‌ناوه‌كانی نما، چیا، چرا
سەرچاوە :سایتی کەی ئێن ئێن
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
ليست هناك تعليقات: